گیانلەدەستدانی 100 كەس بەهۆی نقومبوونی بەلەمێكەوە

09:43 - 2023-02-28
جیهان
180 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نقومبوونی بەلەمێكی كۆچەرانەوە لە كەناراوەكانی ئیتالیا، نزیكەی 100 كەس گیانیانلەدەستدا، كە منداڵیشیان تێدایە.
سەبارەت بە رووداوەكە، ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە كە بەلەمەكە نزیكەی 200 كەسی هەڵگرتووە، كە لەكاتی وەستانیدا لە كەناراوەكانی نزیك شاری كاترۆنا لە باشووری ئیتالیا، وەرگەڕاوە و نقومبووە. ئەوەش خراوەتەڕوو كە سەرنشینانی بەلەمە ئەفغانی، پاكستانی، سۆماڵی و ئێرانین و لە نێو مردووەكانیشدا تەرمی 12 منداڵ هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان