کۆشکی سپی، فەرمانی بە دامەزراوە فیدراڵییەکان کردووە، لە ماوەی 30 رۆژدا ئەپڵیکەیشنی تیکتۆک لەسەر مۆبایل و ئامێرەکانیان بسڕنەوە، ئەوەش بەهۆی مەترسییەکانی ئەو ئەپڵیکەیشنە، بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، کە کۆمپانیایەکی چینی خاوهندارێتی دەکات.
سەرۆکایەتی ئەمریکا رایگەیاند، فەرمانگەی بەڕێوەبردن و بودجە لە کۆشکی سپی فەرمانی بە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتی ئەمریکا کردووە، بڕیاری قەدەغەکردنەی تیكتۆك جێبەجێ بکەن.
سەرچاوە:
الیوم السابع