لە کەناراوەکانی تورکیا زیاتر لە 60 کۆچبەر رزگارکران.

11:22 - 2023-02-28
جیهان
269 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، 63 کۆچبەریان لە کەناراوەکانی وڵاتەکەیان رزگارکردووە، بەشێکیان لە سنووری یۆنانەوە گەڕێنراونەتەوە بۆ سنووری تورکیا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارە کۆچبەرە 41 کۆچبەریان لەکاتی گەڕانەوەیان لە یۆنانەوە بۆ سنووری تورکیا رزگارکراون، 22 کۆچبەری تر کە بەلەمەکەیان لەکارکەوتبوو، رزگار کراون.
سەرچاوە:ئانادۆڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان