كیم جۆن ئون سەرۆكی كۆریای باكوور فەرمان بە جوتیارانی وڵاتەكە دەكات خۆراكی زیاتر بەرهەمبهێنن و سەرنجیان لەسەر بەرهەمهێنانی دانەویڵەبێت هەروەها لەو ئامانجەشدا رووبەڕووی شكست نەبنەوە، بەوتەی كیم جۆن ئون وەک بابەتێکی ستراتیژیی لە گەشەپێدانی كشتوكاڵ دەڕوانن.
بەهۆی پڕۆگرامە ئەتۆمییەكەیەوە كۆریای باكوور رووبەڕووی سزای توند بۆتەوە و تووشی دابڕانی نێودەوڵی بووە، جگە لەوەش بەهۆی خراپ بەڕێوەبردنی وڵات پشتی بە هاوردەكردنی خۆراك لەدەرەوەی وڵات بەستووە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی قەیرانی كەمی خۆراك لەو وڵاتە سەرهەڵبدات.
سەرچاوە: الشرق الاوسط