ترەمپ: هەڵبژاردنی داهاتوو شەڕی مان و نەمانە

11:27 - 2023-03-05
جیهان
224 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سوورە لەسەر ئەوەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتووی وڵاتەکەیدا خۆی کاندید بکاتەوە و بەشەڕی مان و نەمانی دادەنێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە کۆنفرانسی ساڵانەی کاری سیاسیی (پارێزگار)ەکان لە شاری ناشیوناڵ هاربەری ویلایەتی میریلاند سوور بوونی خۆی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی ئەمریکادا راگەیاند و وتی، هەڵبژاردنی داهاتوو، دوایین هەڵبژاردنە .. شەڕی مان و نەمانە.
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، وتارەکەی ترەمپ یەک سەعات و نیوی خایاندووە و هەوڵیداوە سەرنجی ئامادەبوانی کۆنفرانسەکە بۆ لای خۆی رابکێشێت تا پشتیوانی بکەن بۆ ئەوەی بە رەسمی ببێتە کاندیدی پارتی پارێزگاران لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە 2024 دا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان