سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، شەڕ لە نێوان سوپای ئازەربایجان و سوپای ئەرمینیا لە هەرێمی قەرەباغ رویدایەوە و کوژرا و بریندار هەیە.
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند کە بەهۆی ئەوەی سوپای ئەرمینیا هێزیان بۆ ناوچەکە گواستۆتەوە و هەوڵیشیانداوە بەنایاسایی بێنە نێو خاکی ئازەرباینجانەوە، شەڕ و پێکدادان روویداوە و لە هەردوولا کوژرا و بریندار هەیە.
هەرێمی قەرەباغ ناوچەیەکی کێشەلەسەری نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیایە و ناوە ناوە شەڕ و پێکدادانی سەربازی تێیدا روودەدات.