وەزیری بەرگری تایوان رایدەگەیەنێت کە لەمساڵدا پێشبنی "هێرشی لەناکاوی چین" دەکرێت بۆسەر دورگەکەیان و پێویستە لە ئامادەباشی تەواودا بن.
کیو کوچێنگ، وەزیری بەرگری تایوان رایگەیاندووە کە تابێت ئاڵۆزی و ناکۆکیە سەربازیەکان لە ناوچەکەیاندا هەستیارتر دەبن و مەترسیەکان جدیی ترن، هەر بۆیە ئەگەر هەیە چین لە هەر ساتێکدا هێرشبکات و هەوڵی داگیرکردنی تایوان بدات، هەر بۆیە دەبێت وڵاتەکەیان لەوپەڕی ئامادەباشیدا بێت.
وەزیری بەرگری تایوان راشیگەیاندووە کە پێویستە ئەمریکا ، خواستەکانی چین بۆ دەستبەسەراگرتنی تایوان بە جدی وەربگرێت، تەنانەت گەر بژاردەی سەربازیش لە ئارادا بێت.