کەمال کلیچدار ئۆغڵۆ وەک کاندیدی سەرۆک کۆماری تورکیا دیاریکرا

09:42 - 2023-03-06
جیهان
502 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانی میللەت، کەمال کلیچدار ئۆغڵۆی سەرۆکی پارتی کۆماری گەل "جەهەپە"ی وەک کاندیدی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا دیاریکرد، کە بڕیارە 14ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

دوای کاندیدکردنی، کلیچدار ئۆغڵۆ رایگەیاند، بەپشتیوانی خودا سەرکەوتن بەدەست دەهێنین، وتیشی، سیستەمی پەرلەمانی دەگەڕێنینەوە بۆ تورکیا.

سەرچاوە: سکای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان