پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی مام ئیسماعیل یاخیانی

02:30 - 2023-03-09
کوردستان
169 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێز کاک هۆشیار ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (مام ئیسماعیل یاخیانی) باوکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم.
مام ئیسماعیل، کەسایەتییەکی ناسراو و شۆڕشگێڕێکی بەئەمەک بوو کە خزمەتێکی زۆری پێشکەشکرد.
لە خوای گەورە داواکارم بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری بەهەموو لایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان