سیمینارەکانی مەکتەبی رێکخستن بەردەوامە

03:23 - 2023-03-09
کوردستان
296 جار خوێندراوەتەوە

لە دووەمین رۆژی زنجیرە سیمیناری یادی راپەڕیندا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هۆڵی شەهید ئاشتی سیمیناری هەریەک لە د. جوان ئیحسان بەناونیشانی هەڵسەنگاندێک بۆ راپەڕین و دەرکەوتەکانی و هەڤاڵ ستران عەبدوڵڵا بە ناونیشانی رەهەندەکانی راپەڕین  بەڕێوەچوە لەو سیمینارانەدا کە هەریەک لە سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و ژمارەیەک لە کادران و میدیاکاران ئامادەیبوون 
هەریەک لە د. جوان و ستران عەبدوڵڵا زۆر بە ئەکادیمیانە بابەتەکانیان باسکرد و هەریەکە و لە گۆشەنیگای خۆیەوە تەئکیدیان لەوەکردەوە کە راپەڕین خاوەندارێتی سەرەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک مام جەلالە. دواتر دەگای گفتوگۆ بۆ هەڤاڵان کرایەوە بەسەرنج وتێبینی و پرسیارەکانیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد جێگەی باسە ئەم زنجیرە سیمینارە مەکتەبی رێکخستن لە یادی 32 هەمین ساڵیادی  راپەڕیندا و لەژێر دروشمی (بەهاری خاوەندارێتی راپەڕین و خەزانی جیاکاری و سنووردارکردنی ئازادی ) بۆ هەریەک لە فەرید ئەسەرسەرد، دکتۆر محەمەد سابیر ، دکتۆر جوان ئیحسان، ستران عەبدوڵڵا، ئارێز عەبدوڵڵا، سەرکەوت زەکی  ئەم زنجیرە سیمینارە لە هۆلی شەهید ئاشتی بەڕێوە دەچێت و لە رۆژانی 7/9/12/3/ 2023

راگەڕایاندنی مەکتەبی رێکخستن

بابەتە پەیوەندیدارەکان