دیناری كوێتی بە هێزترین دراوی جیهانە

08:09 - 2023-03-09
جیهان
170 جار خوێندراوەتەوە

داتایەكی نوێی لەبارەی بەهێزترین دراوەكانی جیهان بڵاوكراوەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، دیناری كوێتی لە پلەی یەكەمدایەن بەجۆرێك یەك دیناری كوێتی بەرامبەر سێ دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها لە پلەی دووەمدا دیناری بەحرەینی و پلەی سێیەمیش ریاڵی عومانییە، هەرچی پلەی چوارەم و پێنجەمە دیناری ئوردنی و جونەی ئەستەرلینییە، سەبارەت بە دۆلاری ئەمریكی لە نێو داتاكەدا لە پلەی نۆیەمی بەهێزترین دراوی جیهاندایە.

ئەوەش لەكاتێكدایە نەتەوەیەكگرتووەكان وەك دراوی یاسایی دانیناوە بە 180 دراو لە جیهاندا.

سەرچاوە:
avatradear

بابەتە پەیوەندیدارەکان