لە چەند رۆژی رابردوودا، بەهای تومانی ئێرانی لەبەرامبەر دۆلاردا، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
جه‌بار گۆران، وته‌بێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای تومانەوە رایگەیاندووە کە رێگەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گەڕانەوەی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم بۆ پشکنینەکان و رێکەوتنی نێوان ئێران و سعودییە، دوو سەرەکیترین هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دراوەکە.
ئێستا 100 دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و 450 هه‌زار تمه‌ن مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا مانگی رابردوو 100 دۆلاربەرامبەر بوو بە شه‌ش ملیۆن و 200 هه‌زار تومان.