یەکێتی کۆمیتەی نەمرودی تایبەت بە کاکەییەکانی لە دەشتی نەینەوا کردوە

05:11 - 2023-03-13
کوردستان
384 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆمیتەی رێکخستنی نەمرودی تایبەت بە کاکەییەکانی لە دەشتی نەینەوا کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەمە  13-3-2023 ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا، لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا بەیاوەری وەفدێکی مەڵبەند، کۆمیتەی رێکخستنی نەمرودی لە ناوچەی کاکەییەکانی  دەشتی نەینەوا کردەوە.

لێپرسراوی مەڵبەند سڵاو و پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی گەیاندە کاکەییەکان بەبۆنەی کردنەوەی ئەم کۆمیتە نوێیەی تایبەتە بە خوشك و برایانی کاکەیی و رایگەیاند، سەرۆك مام جەلال گرنگی و تایبەتمەندیی داوە ب کاکەییەکان وەك پێکھاتەیەکی گرنگ و رەسەنی دەشتی نەینەوا، ھەمیشە لە خەمی ئەواندابووە، ھاوکار و پشتیوانیان بووە لە قۆناغە جیاجیاکاندا، ئێستاش یەکێتی بەسەرۆکایەتی ھەڤاڵ بافڵ درێژەپێدەری رێبازی سەرۆك مام جەلال دەبێت لە پشتیوانیکردنی  کاکەییەکان، چونکە 
کاکاییەکان پێکھاتەیەکی گرنگ و رەسەنی کۆمەڵگەن و پێویستە وەك ھەموو پێکھاتەکانی تر مافەکانیان پارێزراو بێت، کاکەییەکان خەباتی نەبڕاوەیان ھەیە، خاوەنی شەھیدی سەنگەرن لە جەنگی داعشدا، روبارێك خۆێنیان داوە.
وتیشی، یەکێتی کردنەوەی ئەم کۆمیتەی تایبەت بە کاکەییەکان بە پێویست زانیوە لە دەشتی نەینەوا، بۆیە بە بڕیاری سەرۆك بافڵ و ھەڤاڵ سەرکەوت زەکی، لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن، ئەمڕۆ ئەم کۆمیتەیە کرایەوە و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و پشتیوانیان دەبین وەك ھەمیشە.

دواتریش لێپرسراوی مەڵبەند پیرۆزبایی لە ھەڤاڵ سەڵاح عەزیز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەك بەرپرسی کۆمیتەکە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

بابەتە پەیوەندیدارەکان