مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین عومەر عوسمان محەمەد ناسراو بە (عومەر چاوشین) یان کرد.
ئەمڕۆ 11 / 3 / 2024 لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتاریەت سەردانی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری گەلی کورد، هەڤاڵ عومەر چاوشین یان کرد.
لەو بەسەرکردنەوەدا مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بەڕێزەوە لە خەبات و قوربانیدان و تێکۆشانی هەڤاڵ عومەر چاوشین-یان روانی کە وەک قارەمانێکی شۆڕشی نوێ بەشدارێکی چالاک و سەرڕاستی گەلەکەی بوو، هەر لەو پێناوەشدا لە ساڵی 1988 لە ناوچەی شانەخسێ بەهۆی کیمابارانی ڕژێمی بەعسی فاشستەوە چاوەکانی لە دەست دا، بەڵام هەر وەک شۆڕشگێڕێک لە بەرەی گەلەکەیدا مایەوە کە ئەمە جێگای شانازیی هەموو لایەکە.
لە بەرامبەردا عومەر چاوشین وتی، وێڕایی سوپاس و پێزانین بۆ ئەم دیدار و بەسەرکردنەوانە، دەبنە فاکتەرێکیش بۆ دڵخۆشی و هەستکردن بەو خەباتەی تەمەنی خۆمان لەپێناویدا بەخشی وەک پێشمەرگەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خزمەتی گەلەکەمم کردووە.