پیرۆزبایی پۆڵا سیروان تاڵەبانی بۆ یادی کوردستانی نوێ

02:20 - 2024-01-15
کوردستان
176 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی یادی 33 ساڵەی دەرچوونییەوە پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێوەبەر و سەرنووسەر و کارمەندانی رۆژنامەی کوردستانی نوێ دەکەم، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
کوردستانی نوێ یەکەمین دەسکەوت و بەرهەمی دوای راپەڕینە مەزنەکەیە و تا ئێستاش بەردەوامە لە کاری خوی وەکو رۆژنامەیەکی سەنگین و شێوازێکی پیشەیی، زیاتر لە سێ دەیەیە بووەتە قوتابخانەیەک بۆ رۆژنامەنووس و میدیاکاران و نووسەران و سەکۆیەک بووە بۆ گەیاندنی را و سەرنجەکانیان بە خوێنەرانی کورد و شوێنێک بووە بۆ دەربڕینی بابەت و فکری جیاواز، هاوکات خزمەتی بە رێبازی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە.
دوای 33 ساڵ لە دەرچوونی یەکەمین ژمارەی کوردستانی نوێ  و سەرباری پێشکەوتنی سۆشیال میدیا ئەم رۆژنامەیە تائێستاش خوێنەری خۆی لەدەست نەداوە و بە سەنگینی ماوەتەوە.
جارێکیتر پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێدەکەم و هیواخوازم هەمیشە سەرکەوتوبن.
پۆڵا سیروان تاڵەبانی
ئەندامي سەرکردایەتی

بابەتە پەیوەندیدارەکان