سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ باس لە دروستكردنی لیژنەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت، تایبەت بە پاڵاوتنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیاران.
هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا، ئەو ئەندامانەی خراونەتە شوێنی پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكان سوێندی یاسایی دەخۆن، كە ژمارەیان حەوت ئەندامە و دەخرێنە شوێنی ئەو پەرلەمانتارانەی دەستلەكاركێشانەوەیان پەسەند كراوە.
سەرچاوە:
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان