کۆمەڵگەی بازرگانی کەلار کرایەوە، 72 کۆگای گەورەی بازرگانی لەخۆدەگرێت

05:31 - 2023-03-15
کوردستان
213 جار خوێندراوەتەوە

بە ئامادەبوون قایمقامی قەزای کەلار و ژمارەیەک لەبەڕێوەبەری گشتی و بازرگانانی سنوورەکە، لە مەراسیمێکدا کۆمەڵگەی بازرگانی کەلار کرایەوە.
کۆمەڵگەی بازرگانی کەلار دەکەوێتە گردەگۆزینە لە باشووری کەلار، خۆی لە 72 کۆگای گەورەی بازرگانی دەبینێتەوە و  لەسەر رووبەری 30 دۆنم دروستکراوە، تێچووی پڕۆژەکە بە نزیکەی هەشت ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.
شەهاب حاجی ئەحمەد قایمقامی کەلار رایگەیاند، پڕۆژەیەکی گەورە و گرنگی بازرگانی لەم چەشنە، دەبێتە دەرگایەکی تر بۆ بوژانەوە و گەشەپێدانی زیاتری ئابووری لە کەلار و دەوروبەری.
وتیشی، دروستکردنی ئەم کۆمەڵگەیە لە دەرەوەی کەلار ، رۆڵێکی باش دەگێڕێت، لە ئاسانکاری و رێکخستنەوەی کاری بازرگانی و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ناوشار.

سەرچاوە:
قایمقامیەتی کەلار

بابەتە پەیوەندیدارەکان