دمیتری مێدڤێدێڤ "گاڵتە" بە بڕیاری دەستگیرکردنی پوتین دەکات

06:05 - 2023-03-18
جیهان
384 جار خوێندراوەتەوە

دمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا لە پۆستێکیدا لە تویتەر، بەگاڵتەوە وەڵامی بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەداتەوە، پاش ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا دەرکرد.


دمیتری مێدڤێدێڤ نووسیویەتی "پێویست ناکات کە روونی بکەینەوە ئەو کاغەزەی فەرمانی دەستگیرکردنە لە کوێدا بەکاردێت" و لەپاش ئەوەش ئیمۆجێکی کلێنکسی تەوالێتی داناوە.


سەرچاوە: ئەکاونتی دمیتری مێدڤێدێڤ

بابەتە پەیوەندیدارەکان