بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئیکوادۆری هەژاند و قوربانی لێکەوتەوە.

11:40 - 2023-03-19
جیهان
165 جار خوێندراوەتەوە

شەوى رابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلە بە پێوەری رێختەر ناوچە کەناراوییەکانى ئیکوادۆری هەژاند، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و بەدەیان کەسی دیکە برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان، چەقى بوومەلەرزەکە شارى گوایاکیل بووە و زیانی زۆری مادیش بەر خانوو و باڵەخانە و ناوەندەکانی خوێندن و پزیشکییەکان ناوچەکە کەوتووە.

سەرچاوە:
العربية

بابەتە پەیوەندیدارەکان