سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایانكرد، فەرحان بن عەبدوڵڵا وەزیری دەرەوەی سعودیە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کردووە و پیرۆزبایی هاتنی مانگی رەمەزانی لێكردووە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە رێكەوتوون لەسەر ئەوەی لەنزیكترین ماوەدا كۆبوونەوەی دووقۆڵی بکەن، وەك ئامادەكارییەك بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانەكانیان.
سەرچاوە:
France24