بەڕێوبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بریارێکی نوێی لەبارەی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا كراون دەرکرد کە ناسراوە بە “مەلیكە”.
لە نووسراوێکی بەڕێوبەرایەتییەکەدا هاتووە کە ئەوانەی خاوەنی ئۆتۆمبێلی مەلیکەن و پێشتر لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ پشكنینیان بۆ كراوە، لە 30/3/2023 وە تا 30/4/2023 سەردانی سكانەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ بکەن و ئەوەی سەردان نەكات خۆی بەرپرسیار دەبێت.
سەرچاوە: بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆ