جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی لە خوشک برایانی کلدانی، سریانی و ئاشوورییەکان پیرۆز دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باوەڕی نەگۆڕی بە فرەیی و هەمەڕەنگیی کوردستان هەیە و بە رێزێکی زۆرەوە لە جیاوازییە ئاینی و نەتەوەییەکان دەڕوانێت. ئەمڕۆش لەم بۆنە تایبەتدا جەخت لە پاراستن و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان دەکەینەوە. هیوادارم سەرباری جیاوازییەکانمان، هەموومان پێکەوە بە رۆحێکی برایانەوە کار بۆ کوردستانێکی ئاوەدانتر و پرشنگدارتر بکەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان