سیمیۆن بیچكۆڤ*
هونه‌رمه‌ندانی روس له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ره‌های حكومه‌تدا چی ده‌كه‌ن؟ هه‌ندێك له‌وان له‌گه‌ڵ مێگه‌لدا ده‌بن و ده‌بنه خزمه‌تكاری دڵسۆز و ده‌مارگیر. ئه‌م جۆره هاوئاهه‌نگییه پاداشتێكی باشی هه‌یه. به‌ڵام به‌هاكه‌ی گه‌نده‌ڵبوونی رۆح و په‌یوندیكردنه به هێزی پیاده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، هه‌م له ناوه‌وه و هه‌م له ده‌ره‌وه گورزێكی گه‌وره‌ی له كه‌لتوری روسیا وه‌شاند. هه‌موو به‌رهه‌مێكی روسی بووه به شتێكی نێگه‌تیڤ، به‌رهه‌می هونه‌ری روسیا قه‌ده‌غه‌كرا و به‌رنامه‌ی هونه‌رمه‌ندان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه. كاردانه‌وه‌یه‌كی ناماقووڵ بوو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای جیهانییه‌وه، به‌ڵام ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بێزارییه بوو كه له ترسناكی جه‌نگ و ئه‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئۆكرانیادا سه‌پێنرا. به‌هه‌مانشێوه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستی په‌رێشانی و ئازاری ئێمه و ئاره‌زووی ئێمه بوو بۆ مه‌حكومكردنی توندوتیژی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی.
كه‌لتور پێناسه‌ی ئێمه و هیوا و ئاواتی ئێمه‌یه. ره‌نگدانه‌وه‌ی بارودۆخی مرۆڤه به هه‌موو ئاڵۆزییه له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌كانییه‌وه. ئامانجی كه‌لتور به‌هێزكردنی رۆشنگه‌ریی و پته‌وكردنی چاكه‌یه له ئێمه‌دا. به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ئێمه له دوژمنه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه و هۆشیارمان ده‌كاته‌وه. ئامانجی هونه‌ر خۆی له خۆیدا خزمه‌ته به كۆمه‌ڵگا، ئامانجی هونه‌رمه‌ندانیش هه‌مان شته. هونه‌ر ناتوانرێت و نابێت بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و ئاراسته‌كردنی ئایدیۆلۆجی به‌كاربێت. ئه‌مه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكرات كه له‌سه‌ر فكری پلورالیزم بنیاتنراوه مه‌سه‌له‌یه‌كی ژیانییه. نه‌ك وه‌كو سیستمه دیكتاتۆرییه‌كان كه گورزیان له هونه‌ر ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ به‌رگریكردن له مه‌سه‌له‌یه‌كی قێزه‌ون به‌كاریبهێنن. یان بۆ شۆردنه‌وه‌ی مێشكی خه‌ڵك به‌كاریبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی رێگر بێت له بیركردنه‌وه‌ی ئازادی خه‌ڵك و ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌نه مشتێك ئه‌ڵقه له‌گوێی ده‌مارگیریی ده‌سه‌ڵاتداران. دیكتاتۆره‌كان هونه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك به‌كاردێنن كه ببێته كۆسپێك له‌به‌رده‌م گه‌ڕان به دوای حه‌قیقه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی و به‌كارهێنانیدا.
به‌ڵام هونه‌رمه‌ندان له روسیا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ره‌های حكومه‌تدا چی ده‌كه‌ن؟
بژارده‌یه‌ك ئه‌وه‌یه كه وه‌دووی مێگه‌ل بكه‌ون و ببنه خزمه‌تكاری دڵسۆز و ده‌مارگیر و به‌ئاشكرا لاسایی سه‌رۆكی دومای روسیا (ڤیاچسلاو ڤۆلۆدین) بكه‌نه‌وه كه گوتوێتی: «ئه‌گه‌ر پوتین نه‌بێت، روسیاش نییه.» ئه‌م جۆره هاوئاوازییه پاداشتی باشی هه‌یه. به‌ڵام به‌هاكه‌ی گه‌نده‌ڵبوونی رۆح و په‌یوه‌ندیكردنه به هێزی پیاده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
بژارده‌یه‌كی دیكه ئه‌وه‌یه دڵسۆزی بیروباوه‌ڕی خۆیان بن، به‌ڵام كڕ و بێده‌نگ بن. سه‌فه‌ر بكه‌ن بۆ ناو ویژدانی خۆیان و له‌گه‌ڵ ئازاره‌كه‌یدا بژین- وه‌كو (دیمتری شۆستاكۆڤیچ) مۆسیقاری سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت و زۆر كه‌سی تری وه‌كو ئه‌و له قۆناغه‌كانی تردا، زۆر كه‌سی دیكه‌ی ئه‌مڕۆ.
بژارده‌ی سێیه‌م ئه‌وه‌یه كه به ئاشكرا دژی رژێمه بیت و له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا له‌ناو بچیت، بۆ نموونه به ژه‌هری (نۆڤیچۆك-Novichok).
دوا بژارده‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بتوانی وڵاته‌كه به‌جێبهێڵیت.
ئه‌مانه بژارده‌كانی تۆن و هه‌ر یه‌كه‌یان به‌هایه‌كی قورسیان هه‌یه كه هه‌موو كۆمه‌ڵگای روسیا ده‌بێت بیدات. كۆمه‌ڵگای كه‌لتوری وڵات ده‌بێت پێشڕه‌وی رۆشنبیری و ره‌نگدانه‌وه‌ی ویژدانی گه‌ل بێت. به‌ڵام ئه‌مڕۆش وه‌كو سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت، (نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان) دیسان ئه‌وه‌یان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پشتیوانی له جه‌نگێك بكه‌ن كه به‌سه‌ر وڵاتێكی بچووكتردا سه‌پێنراوه. گوناهی ئۆكرانیا ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌خۆ و دیموكرات بێت و سه‌ربه‌خۆیی و زمان و كه‌لتوری خۆی بپارێزێت.
هه‌ر جه‌نگێك ده‌بێته هۆی یه‌كێتیی گه‌ل له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا كه رووبه‌ڕووی هه‌موان ده‌بێته‌وه- یان ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ی قابیلی تێگه‌یشتن و لۆجیكی نه‌بێت ده‌بێته هۆی لێكترازانێكی قووڵ. جه‌نگ له ئۆكرانیا بووه هۆی یه‌كێتییه‌كی تایبه‌ت له‌ناو خه‌ڵكی ئۆكرانیادا، به‌ڵام لێكترازانی له‌ناو كۆمه‌ڵگای روسیادا قووڵتر كردەوە. ته‌نانه‌ت دنیای هونه‌ر و كه‌لتوریشی شه‌ق كردووه. ئه‌و سیستمه‌ی ده‌ستی داوه‌ته كوشتاری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئۆكرانیا، له به‌رامبه‌ر كه‌سانێكدا كه به‌ربه‌ره‌كانێ ده‌كه‌ن بێ بێزه‌یی ده‌بێت.
ڤلادمیر پوتین و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام قسه له‌باره‌ی ترادیسیۆنی كه‌لتوری روسیاوه ده‌كه‌ن: باسی مۆسیقاكه‌ی، ئه‌ده‌به‌كه‌ی و «ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی» ده‌كه‌ن. ده‌سه‌ڵات، پاسۆردی ئه‌وانه- ته‌نیا شتێكه كه لێی تێده‌گه‌ن و به‌لایانه‌وه ئاشنایه. ئه‌وه راسته كه میراتی هونه‌ری روسیا توانایه‌كی مه‌زن و جیهانی هه‌یه، چونكه به ئایدیای مرۆڤدۆستانه‌ی ژیانی ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات. به‌ڵام نابێت بۆ سه‌ركوتكردن و ملپێكه‌چكردن، یان بۆ بزواندنی خراپترین غه‌ریزه‌ی مرۆڤ به‌كاربهێنرێت. نابێت بۆ وێرانكردن به‌كاربهێنرێت، به‌ڵكو ده‌بێت بۆ خوڵقاندنی دنیایه‌كی باشتر به‌كاربهێنرێت كه تیایدا هه‌ر كه‌سێك جێگه‌ی خۆی هه‌یه و ده‌رفه‌تێكی هه‌یه بۆ گه‌شه‌كردن- جێگه‌یه‌ك كه بواری پلورالیزم و ئازادی راده‌ربڕینی راسته‌قینه‌ی تێدا بێت.
بەرهەمی هونەری و باری تاوان
به‌رهه‌می هونه‌ری و خودی هونه‌رمه‌ندان نابێت باری تاوانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ی تیایدا له‌دایكبوون بكه‌نه كۆڵ- مه‌گه‌ر هۆكارێك بێت بۆ په‌یوستبوون به سیستمه‌كه‌ی ڤلادمیر پوتینه‌وه. بۆ نموونه ئۆپرای (بۆریس گۆدۆنوڤ) به‌رهه‌می (مۆدیست موسۆرگسكی) له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا دروستكرا. به‌ڵام عه‌رزكردنی له پۆڵه‌نده قه‌ده‌غه كراوه. ئه‌م به‌رهه‌مه ئه‌وه نیشان ده‌دات ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها چۆنچۆنی ده‌بێته هۆی وێرانی كه‌سێك واته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ره‌های روسیا و خه‌ڵكه‌كه‌ی. به‌م پێیه ده‌بێت رۆژی ده جار عه‌رز بكرێت!
ئێمه ده‌بێت ئه‌وه ده‌ستنیشان بكه‌ین كه له نێوان ره‌ش و سپی‌دا، گورزه تیشكێكی خۆڵه‌مێشی هه‌یه، هه‌لومه‌رجی ژیانی هه‌ر مرۆڤێك و ناوه‌ڕۆكی هه‌ر به‌رهه‌مێكی هونه‌ری، جیاواز و ئاڵۆزه. ئه‌گه‌رنا تووشی ناعه‌داله‌تییه‌كی زیاتر ده‌بین و برینی زیاتر ده‌خه‌ینه‌وه كه قابیلی سارێژبوون نییه.
له سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت و له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهاندا، شاری لینینگراد «سان پترسبورگ» ته‌قریبه‌ن (900) رۆژ له ژێر ره‌حمه‌تی ئابڵوقه‌دا به‌ربه‌ره‌كانی كرد. له كاتی ئابڵوقه‌كه‌دا، ئۆركیسترای رادیۆی لینینگراد یارمه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌دا نه‌مرن كه له هه‌لومه‌رجێكی نامرۆڤانه‌دا ده‌ژیان. ئه‌م ئۆركیسترایه به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك مۆسیقای مۆسیقاره جیاوازه‌كانی په‌خش ده‌كرد. یه‌كێك له‌وانه بتهۆڤنی ئه‌ڵمانی بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه سوپای ئه‌ڵمانیا ته‌نیا چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له ناوه‌ندی شاره‌كه‌وه دوور بوو.
چایكۆفسكی و تۆڵستۆی و موسۆرگسكی و پوشكین و شۆستاكۆڤیچ و ئه‌خماتۆڤا و زۆری تر، به‌رهه‌می نه‌مری خۆیان به ئێمه به‌خشیوه. ئایا ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مانه روس بوون ده‌بێت به‌رهه‌مه‌كانیان فڕێبده‌ین. ئه‌گه‌ر وابكه‌ین، چ جیاوازییه‌كمان هه‌یه له‌گه‌ڵ نازییه‌كاندا كه كتێبیان ده‌سووتاند و ئه‌و مۆسیقایانه‌یان قه‌ده‌غه ده‌كرد كه له‌گه‌ڵ ئایدیۆلۆجیا و ده‌مارگیری و نه‌ژادپه‌رستانه‌ی ئه‌واندا نه‌ده‌گونجا. جیاوازی ئێمه له‌گه‌ڵ سیستمی سۆڤیه‌تدا چییه كه باشترین نووسه‌ران و مۆسیقار و هونه‌رمه‌ندانی ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌دا. شێوازی بیركردنه‌وه‌ی ئێمه چ جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ روسیای ئه‌مڕۆی ڤلادمیر پوتیندا كه له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا كه جورئه‌ت بكات و دژی «ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی تایبه‌ت»ی پوتین بێت له ئۆكرانیا، به‌هه‌مان شێوه ره‌فتار ده‌كات. ئه‌مه ناسنامه‌ی ئێمه نییه. ئه‌مانه به‌هاكانی ئێمه نین. ئێمه خۆمان به‌وجۆره پێناسه ده‌كه‌ین.
*Semyon Bychkov رابەری ئۆركیسترای فیلارمونیكی چیكه. له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌دایكبووه به‌ڵام به‌گه‌نجی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتووه.
لە فارسییەوە: محەمەد کەریم
سه‌رچاوه: Nebesht.com