هاریکاریی نێوان دامەزراوە دەستوورییەکانی عیراق

03:15 - 2023-04-07
کوردستان
320 جار خوێندراوەتەوە



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان دامەزراوە دەستوورییەکانی عیراق و بەردەوامی هەوڵەکان کرا بۆ پارێزگاریکردن لە مافەکانی هەموو گەلانی عیراق و راپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ئەرێنیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد لە بەرامبەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و هیوای خواست کۆدەنگییەکی نیشتمانی سەبارەت بەم پرسە گرنگە بێتە ئاراوە و پشتگیری لێبکرێت.

لەبارەی خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بودجە و پەسەندکردنییەوە، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، پەسەندکردنی بودجە و گەرەنتیکردنی مافەکانی کورد لە یاساکەدا، هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ سەقامگیریی سیاسی و ئابووری لە وڵات و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەپێناوی بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر.
‏‎

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان