سەرۆک بافڵ: پێویستە یاری بە ژیان و چارەنووسی ئێزدییەکانەوە نەکرێت

11:35 - 2023-04-19
کوردستان
295 جار خوێندراوەتەوە

جەژنی سەری ساڵی ئێزدی (چارشەمبا سۆر)، لە خوشک و برایانی ئێزدی پیرۆزبێت و هیوادارم ئەم جەژنە لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەڕێبکەن.
ئێزدییەکان لە رابردوودا رووبەڕووی توندوتیژی و نەهامەتی زۆر بوونەتەوە و قوربانیی زۆریان داوە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا هەوڵەکان بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی زێدی رەسەنی خۆیان، تەنیا لە چوارچێوەی دروشمدا ماوەتەوە و هەنگاوی جدی لەوبارەیەوە نەنراوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاڵپشتی بەردەوامی ئێزدییەکان بووە، پشتیوانیی هەموو هەنگاوێکیش دەکات بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر و پاراستنی ژیانی ئێزدیان تاوەکو جارێکیتر رووبەڕووی هیچ مەترسییەک نەبنەوە. هەروەها پێویستە هەموو لایەک مامەڵەیەکی بەرپرسانە لەگەڵ ئەو پێکهاتە رەسەنەی کوردستاندا بکەن و لەپێناوی بەرژەوەندی ‌‌‌حزبی و سیاسیدا یاری بە ژیان و چارەنووسیانەوە نەکرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان