پەیامی سەرۆک بافڵ بۆ یادی کۆچی دوایی خاتوو وەسفیە

09:22 - 2023-04-25
کوردستان
383 جار خوێندراوەتەوە


ئەمڕۆ حەوت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی خاتوو وەسفیە، ژنە شۆڕشگێڕ و رێبواری ماندوونەناسی رێگەی خەبات تێدەپەڕێت.

خاتوو وەسفیە یەكێتییەكی سەرڕاست و تێكۆشەرێكی بەئەمەكی كوردستان بوو، لە رۆژانی سەختی خەباتدا نموونەی ژنی بوێر، بۆ شەهیدان و كەسوكارە سەربەرەزەكەشیان، دایكێكی خەمخۆر بوو.

هاوسەرەکەشی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین عەلی شامار،   تەمەنی بەخشییە شۆڕش و لەپێناوی سەرفرازیی كوردستاندا قوربانیی زۆریاندا.

ئێمە مێژووی پڕ لە شانازی ئەو خێزانە قارەمانە و هەموو تێكۆشەرانی تر لەیاد ناكەین و بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێننەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان