ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
گه‌شتیاریی چالاكییه‌كی ئابوورییه كه زۆربه‌ی گه‌لانی جیهان، به جیاوازی ئاستی پێشكه‌وتنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیشیانه‌وه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و پێویستییه‌كانی خۆیانی لێ به‌ده‌ست ده‌هێنن، بۆ ده‌وڵه‌تیش گه‌شتیاری كه‌رتێكی زیندووه و هیچی له كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ئابووری كه‌متر نییه، به‌ڵام عیراق له‌و بواره‌دا هێشتا له دواوه‌یه و پێویستی به‌وه‌یه نه‌ك هه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاریی بگره كه‌رته‌كانی دیكه‌ی وه‌ك پیشه‌سازی و كشتوكاڵیش ببوژێنێته‌وه، تا ئێستاش كه نه‌یكردووه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه به ته‌نیا پشتی به داهاتی نه‌وت به‌ستووه و زۆربه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌كانی له‌و كه‌رته‌دایه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه عیراق له رووی سه‌رمایه‌ی مرۆیی و بنه‌ماكانی گه‌شتیارییه‌وه توانایه‌كی زۆر باشی هه‌یه و یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی جیهان كه ده‌توانێ ببێته ئامانجی گه‌شتیارانی جیهان.
عیراق بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئامانجی گه‌شتیارانی جیهان له هیچی كه‌م نییه، هه‌موو جۆره‌كانی گه‌شتیاری تێدایه، گه‌شتیاریی ئایینی هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م ئایین و مه‌زهه‌به‌كان، گه‌شتیاریی شوێنه‌واری مێژوویی هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و شارستانیانه‌ی رۆژگارێك له میزۆپۆتامیادا بوون، هه‌روه‌ها سروشتی جوان و گه‌شتیاریی كات به‌سه‌ربردنیشی هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه به پلانێكی تۆكمه‌ی حكومه‌ت په‌ره‌یان پێ بدرێت، ئه‌وا گومانی تێدا نییه كه عیراق ده‌بێته یه‌كێك له باشترین وڵاته گه‌شتیارییه‌كانی جیهان.
وڵاتێكی قازانجخواز
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌به‌رهێنانی باش له كه‌رتی گه‌شتیاریدا بكرێت، عیراق ساڵانه له توانایدا ده‌بێت 10 ملیۆن گه‌شتیار بۆ خۆی رابكێشێت، به واتایه‌كی دیكه له توانایدا ده‌بێت ته‌نیا له كه‌رتی گه‌شتیاری %10ی بودجه‌ی گشتی دابین بكات، ئه‌و رێژه‌یه‌ش كه‌م نییه و ده‌توانێ به‌شدار بێت له باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه و كۆتاییش به باڵاده‌ستی كه‌رتی نه‌وت بهێنێت كه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی عیراق ببێته وڵاتێكی قازانجخوازی پشتبه‌ستوو به تاك سه‌رچاوه‌یی له ئابووریدا، جگه له‌وه‌ش كاراكردنی كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌بێته هۆی زیادبوونی هه‌لی كار و كاراكردنی هێزی كاری بێكار و به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی.
بۆ زانینی رۆڵی گرنگی كه‌رتی گه‌شتیاری له ئابووری هه‌ر وڵاتێكدا ئاماژه به راپۆرتێكی رێكخراوی گه‌شتیاریی جیهانی ده‌كه‌ین، ئه‌و رێكخراوه له راپۆرتی ساڵی 2019ی‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه گه‌شتیاری رۆڵی گرنگی هه‌یه له هاندانی به‌هره و تواناكان و ره‌خساندنی هه‌لی داهێنان و هه‌لی كار و مسۆگه‌ركردنی فره‌سه‌رچاوه‌یی له گه‌شه‌ی درێژخایه‌ن و به‌رده‌وامی ئابووریدا.
له‌سه‌ر ئاستی جیهان
راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی گه‌شتیاریی جیهانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له ساڵی 2018دا ژماره‌ی گه‌شتیاران زیادی كردووه و گه‌یشتۆته 1,5 ملیار گه‌شتیار، هه‌ڵبه‌ت پێش سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئابووری جیهان، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا تێكڕای داهاتی گه‌شتیاری له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌یشتۆته 1,8 تریلیۆن دۆلار.
راپۆرته‌كه ئاماری هاتوچۆ و گه‌شتوگوزار له چه‌ند وڵاتێكیشدا ئاشكرا ده‌كات، بۆ نموونه له‌و گه‌شه‌كردنه فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا هه‌ریه‌كه‌یان رێژه‌ی %8یان به‌رده‌كه‌وێت و ئیتالیا %7 و به‌ریتانیا %3 و ئه‌ڵمانیا %2ی زیادبوونی كۆی گشتی گه‌شتیارانیان به‌رده‌كه‌وێت، فه‌ره‌نسا پله‌ی یه‌كه‌می هه‌بوو، كه ته‌نیا له‌و ساڵه‌دا 82 ملیۆن و 700 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانیان كردووه، داهاتیشی له كه‌رتی گه‌شتیاری گه‌یشتۆته 71 ملیار و 11 هه‌زار دۆلار، ئه‌مریكاش به پله‌ی دووه‌م هاتووه كه 76 ملیۆن و 407 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانیان كردووه و داهاتی كه‌رتی گه‌شتیارییه‌كه‌ی گه‌یشتۆته 233 ملیار و 461 هه‌زار دۆلار.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیش راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی گه‌شتیاریی جیهانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئیمارات له پله‌ی یه‌كه‌می وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندایه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش پلیه 33ی به‌ركه‌وتووه، چونكه له‌و ساڵه‌دا 14 ملیۆن و 870 هه‌زار گه‌شتیار روویان تێكردووه و داهاتیشی له كه‌رتی گه‌شتیاری گه‌یشتۆته 38 ملیار و 413 هه‌زار و 300 دۆلار، به‌ڵام عیراق له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و 17 وڵاته عه‌ره‌بییه‌ی كه ئاماره‌كه ده‌یانگرێته‌وه پله‌پ 13ی به‌ركه‌وتووه.
گرنگیدن به كه‌رتی نه‌وت
ئه‌و ئاماره ئه‌گه‌رچی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاماده كراوه، به‌ڵام تا ئێستاش گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاریی عیراقدا نه‌هاتووه، له‌به‌رئه‌وه ده‌توانین بڵێین گه‌رتی گه‌شتیاری له عیراق پشتگوێ خراوه و سیاسه‌ت و ستراتیجی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق به ئاراسته‌ی گرنگیدان به كه‌رتی نه‌وت بووه، تا ئێستاش عیراق پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێ له داهاتی گشتیدا، ئه‌م گرنگیدانه‌ش به كه‌رتی نه‌وت له‌سه‌ر حسابی كه‌رته ئابوورییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتیارییه، كه عیراق له هه‌ریه‌ك له‌و كه‌رتانه‌دا توانا‌و سه‌رچاوه‌ی سروشتی و مرۆیی زۆر باشی هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌كه نه‌بوونی سیاسه‌ت و پلانی حكومه‌ته بۆ فره سه‌رچاوه‌كردنی ئابووری وڵات.
هه‌نگاوه‌كانی په‌ره‌پێدان
عیراق، كه له ساڵانی رابردوودا گرنگی به كه‌رتی گه‌شتیاری نه‌داوه، بیانووشی هه‌یه، چونكه یه‌كێك له گرنگترین پایه‌كانی گه‌شتیاریی ئاسایش و ئارامییه، كه له عیراقدا زۆر خراپ بوو، به‌ڵام بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت گرنگی به كه‌رتی گه‌شتیاریی بدات ئه‌وا پێویسته چه‌ند هه‌نگاوێك بنێت، له‌وانه: په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به كه‌رتی گه‌شتیاری و كاراكردنی رۆڵی وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار، كاراكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و ئه‌و چالاكیانه‌ی ئه‌م كه‌رته كه په‌یوه‌ندییان به گه‌شتیارییه‌وه هه‌یه، په‌ره‌پێدان و فراوان كردنی فڕۆكه‌خانه‌كان و دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نوێ و ئاماده‌كردنیان بۆ ئاسانكاریی هاتوچۆی گه‌شتیاران، نوێكردنه‌وه‌ی به‌نده‌ره‌كان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌نده‌ری فاو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، هه‌روه‌ها دروستكردنی تۆڕی هاتوچۆی هێلی ئاسن و میترۆ له نێوان پارێزگاكاندا، په‌ره‌پێدانی ژێرخانی عیراق، به تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی شوێنه‌واری مێژووییان تێدایه، له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدان و جوانكاری بۆ ناوچه سروشتییه گه‌شتیارییه‌كان، بوژاندنه‌وه و چاكردنی ده‌ریاچه‌كان ناوچه‌ی هۆڕه‌كان و گرنگیدان به هه‌ندێك پیشه‌سازی تایبه‌ت گه‌شتیاریی كه له هه‌ندێك ناوچه‌ی عیراق هه‌یه، گرنگیدانی ته‌واو به بازاڕكاری و راگه‌یاندنی گه‌شتیاریی، له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری پێویست به به‌رده‌وامی و به‌ستن و رێكخستنی كۆڕ و كۆنگره‌ی تایبه‌ت بۆ ناساندنی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان و بنه‌ماكانی گه‌شتیاریی، هه‌روه‌ها پشتیوانیكردن له كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان و هاندانیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبكه‌نه‌وه به چالاكییه‌كانیان، گرنگیدان به ناوچه گه‌شتیارییه ئایینییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌یان، به جۆرێك توانای پێشوازییان له گه‌شتیاران زیاتر بێت.
ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌روا ئاسان نین، جگه له پلان و ستراتیجی حكومه‌ت، كات و سه‌رمایه‌یه‌كی زۆریشی ده‌وێت، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ویست و سووربوونی حكومه‌ته له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان، چونكه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ جێبه‌جێی بكات، هه‌موو بنه‌ماكانی له‌به‌رده‌ستدایه و عیراقیش وڵاتێكی هه‌ژار نییه تا نه‌توانێ پڕۆژه‌ی گه‌وره جێبه‌جێ بكات.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان