ئەمریكا بەبڕی 1.2 ملیار دۆلار هاوكاریی سەربازی بە ئۆكرانیا دەدات

01:40 - 2023-05-10
جیهان
269 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا پشتیوانی خۆی بۆ بەهێزكردنی توانای سەربازی ئۆكرانیا دووپاتكردەوە و بەبڕی 1.2 ملیار دۆلار هاوكاری سەربازیی دەدات بەو وڵاتە.
هاوكارییەكە سەربازییەكانی ئەمریكا خۆی لە چەكی بەرگریی ئاسمانی، تۆپ و تەقەمەنی دەبینێتەوە، ئامانجیش لێی ئەوەیە ئۆكرانیا بتوانێت رووبەڕووی هێرشەكانی سوپای روسیا ببێتەوە. 
لە سەرەتای هێرشی سوپای روسیا بۆسەر ئۆكرانیا، ئەمریكا تاكو ئێستا بەبڕی زیاتر لە 36 ملیار دۆلار هاوكاری پێشكەش بە ئۆكرانیا كردووە.
سەرچاوە: سكای نیوز

# ئاسیاسێڵ

بابەتە پەیوەندیدارەکان