رۆڵف دۆبیلی
له فارسییه‌وه: محه‌مه‌د كه‌ریم
(7)
شادی وته‌یه، ده‌شێت له‌لای تۆ هه‌بێت یان نه‌بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بیت بێگومان ده‌بێت چه‌ند ئیشێكی تایبه‌ت بكه‌یت. له خۆت بپرسه له ژیاندا تا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو بوویت و به ئاواته‌كانت گه‌یشتوویت؟ وه‌كو «كه‌سێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو» نمره 10 بده به‌خۆت، وه‌كو «كه‌سێكی ته‌واو دۆڕاویش» نمره 10 بده به خۆت. ئینجا ئه‌م پرسیارانه له خۆت بكه:
له سه‌دا چه‌ندی سەر‌كه‌وتنت قه‌رزاری جووڵه و بڕیاری راستی خۆتیت؟ به ده‌ربڕینێكی دیكه بۆ سه‌ركه‌وتن تا چه‌ند هه‌وڵت داوه؟ له سه‌ركه‌وتنتدا تا چه‌ند خۆت به قه‌رزاری چانس یان ئه‌و فاكته‌رانه ده‌زانیت كه له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی تۆ بوون؟ هه‌وڵ بده ئه‌م حاڵه‌تانه به رێژه‌ی سه‌دی بنووسیته‌وه، من پێم وایه زۆربه‌ی كه‌سه‌كان (60 %) سه‌ركه‌وتنیان به به‌رهه‌می هه‌وڵ و ماندووبوونی خۆیان ده‌زانن و (40 %)یان به چانسی ده‌زانن. ئێستا ده‌مه‌وێت ئاماژه بۆ قسه‌یه‌كی «وارن بێفت» بكه‌م:
په‌یامی فریشته
«وایدابنێ دوو كۆرپه‌له‌ی دوانه له ره‌حمی دایكیاندا له گه‌شه‌كردندان و هه‌ردووكیان جینی باشی دایك و باوكیان وه‌رگرتووه، له هه‌مانكاتدا فریشته‌یه‌ك پێیان ده‌ڵێت بڕیاره یه‌كێكتان له ئه‌مریكا له دایك بێت و ئه‌وی ترتان له به‌نگلادش ئه‌گه‌ر له به‌نگلادش له دایك بیت ئیتر ناچار نیت باج بده‌یت، ئێستا ئاماده‌ی چه‌ند له ده‌رامه‌تی خۆت له‌ده‌ست بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكا له دایك بیت؟ «
بێفت لێره‌دا باسی بیتاقه‌تی جینی ده‌كات، ده‌توانیت له جیاتی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا یان هه‌ر وڵاتێكی تری پێشكه‌وتوو هه‌ڵبژێریت، ئه‌گه‌ر تۆ له جیاتی ئه‌و دوو كۆرپه‌له‌یه بیت وه‌ڵامت چی ده‌بێت؟
ده‌توانم بڵێم نزیكه‌ی (80 %)ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م پرسیاره‌م لێ‌كردن ئاماده‌بوون به‌شێكی زۆری ده‌رامه‌تیان له ده‌ست بده‌ن، به‌ڵام له وڵاتێكی پێشكه‌وتوو له دایك بن. له راستیدا شوێنی له دایكبوون به‌لای زۆربه‌ی كه‌سه‌كانه‌وه بایه‌خی زیاتر بوو له بڕی ده‌رامه‌تیان، كه پێم وایه زۆربه‌ی كه‌سه‌كان له نێوان سه‌ركه‌وتنیان و له دایكبوونیان له وڵاتێكی پێشكه‌وتوودا هه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كی
راسته‌وخۆ ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵگه رۆڵی هه‌یه
هه‌ڵبه‌ته بیتاقه‌ی جینی ته‌نیا نه‌ته‌وه‌كه‌ت ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و خێزانه‌ی تیایدا له دایك ده‌بیت و ئه‌و شوێنه‌ش كه تیایدا ده‌ژیت گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه كه هه‌موو ئه‌مانه له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی تۆدایه. هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و شوێن و كۆمه‌ڵگایه‌ی تیایدا گه‌وره ده‌بیت ده‌بیته خاوه‌نی به‌ها و ره‌فتار و بیروباوه‌ڕی تایبه‌تی كه له‌وانه‌یه یارمه‌تی پێشكه‌وتنت بده‌ن یان رێگه‌ت لێ‌بگرن و نا‌توانیت سه‌باره‌ت به هیچ كام له‌و لایه‌نانه شتێكی تایبه‌تی بكه‌یت. سیستمی خوێندنی هه‌ڵه و ئه‌و مامۆستایانه‌ی به هه‌ڵبژاردنی خۆت نه‌بووه ده‌توانن بێتاقه‌تت بكه‌ن و ئازار بچێژیت و له ئاینده‌دا كاریگه‌ریی وێرانكه‌ریان له‌سه‌ر پێشكه‌وتنت هه‌بێت. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه كتێبێكی باش بخوێنیته‌وه كه ژیانت بگۆڕێت، به‌ڵام له رێی چ كه‌سێكه‌وه به‌و كتێبه ئاشنا بوویت؟ له‌وانه‌یه وا وه‌ڵام بده‌یته‌وه یه‌كێك له هاوڕێكانم ئه‌و كتێبه‌ی به من ناساندووه و ئه‌گه‌ر هاوڕێكه‌م ئه‌م كتێبه‌ی به من نه‌ناساندایه هه‌روا به نه‌زانی و گومرایی ده‌مامه‌وه.
له‌وانه‌یه زۆر كه‌س له ئێوه باوه‌ڕی به چاره‌نووس و چانس نه‌بێت، به‌ڵام پێویسته مه‌سه‌له‌یه‌ك له‌به‌رچاو بگریت: ته‌نیا (06 %) ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ژیاون له چاخی نوێ‌دا له دایكبوون. به ده‌ربڕینێكی دیكه له سێسه‌د هه‌زار ساڵ پێش ئێستاوه یه‌كه‌م نموونه‌ی (پیاوی حه‌كیم -Homosapiens) له‌سه‌ر زه‌وی بینراوه و هه‌تا ئێستا ته‌نیا (06 %) هۆمۆساپینه‌كان ماون و باقییه‌كه‌یان به‌هۆی نه‌خۆشی و جه‌نگ و پیربوونه‌وه مردوون. باشه گریمان تۆ له سه‌رده‌می رۆمی كۆندا له دایكبوویتایه و رۆژ تا ئێواره بێگاریان پێبكردیتایه یان له سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كاندا یه‌كێك بوویتایه له‌و كرێكارانه‌ی كه هه‌ره‌میان دروستده‌كرد و به‌رده‌وام قامچیت بخواردایه، ئه‌گه‌ر له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا بوویتایه توانای ئه‌وه‌ت ده‌بوو به‌باشی تواناكانی خۆت بخه‌یته‌گه‌ڕ یان هه‌موو تواناكانت و گه‌نجیت به‌فیڕۆ ده‌چوو؟
دوو كاره‌كته‌ری زۆر جیاواز
له‌وانه‌یه به‌لاته‌وه سه‌رنجڕاكێش بێت بزانیت من و ژنه‌كه‌م دوانه‌یه‌كمان هه‌یه «هه‌ڵبه‌ته نه‌ك دوانه‌یه‌كی وه‌ك یه‌ك» له راستیدا كوڕی یه‌كه‌مم كه چل چركه زووتر له كوڕی دووه‌مم له دایكبوو، قژی زه‌رد و چاوی شینه، به‌ڵام كوڕی دووه‌ممان قژ و چاوی ره‌شه، ئه‌گه‌رچی ئێمه هه‌وڵمان داوه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوانیاندا نه‌كه‌ین و هه‌ردووكیان به یه‌كسانی گه‌وره بكه‌ین، كه‌چی كاره‌كته‌ریان زۆر له یه‌كتری جیاوازه. له راستیدا یه‌كێكیان زۆر خوێنگه‌رمه و مامه‌ڵه‌ی خۆشه، به‌ڵام ئه‌وی تریان گۆشه‌گیر و دابڕاوه و زیاتر حه‌زده‌كات ته‌نیا بێت و ئیشی ده‌ستی دروست بكات.
ده‌بێت بڵێم پێكهاته‌ی جینه‌كانی من و ژنه‌كه‌م دوو بوونه‌وه‌ری ته‌واو نوێیان هێناوه‌ته دنیاوه و ئه‌مه‌ش سه‌باره‌ت به هه‌موو مرۆڤه‌كان راسته. له راستیدا پێكهاته‌ی رێكه‌وتی جینه‌كانی دایك و باوكی هه‌ر مرۆڤێك ئه‌و مرۆڤه ده‌هێننه دنیاوه كه ته‌واو جیاوازه له مرۆڤه‌كانی تر. له سه‌رده‌می پاشایه‌تی لویسی شانزه‌دا كه به پاشای خۆر ناسراوه به‌لای كه‌مه‌وه چوار هه‌زار كه‌س هه‌بوون كه یارمه‌تی فۆرمه‌ڵه‌بوونی پێكهاته‌ی جینیی مرۆڤیان ده‌دا و به باپیرانی مرۆڤ له قه‌ڵه‌م ده‌درێن، باشه بێگومان ئه‌و چوار هه‌زار كه‌سه به هه‌ڵبژاردنی ئێمه نه‌بووه.
تۆ قه‌رزاری جینه‌كانتی
له راستیدا تۆ له هۆش و روخسار و باڵاتدا قه‌رزاری جینه‌كانتی. هه‌روه‌ها ده‌بێت ده‌وروبه‌ر بۆ خستنه‌ڕووی توانا و تایبه‌تمه‌ندییه ده‌روونییه‌كانت فه‌راهه‌م بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت توانای خۆت په‌ره‌پێبده‌یت و بگه‌یته پله باڵاكانی ژیانت. به‌م پێیه ئه‌گه‌ر تۆ دووره‌په‌رێز یان كۆمه‌ڵایه‌تی، ئارام یان تووڕه‌یت، ساخته‌چیت یان جێی متمانه ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فاكته‌ری جینی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت. كه‌واته ئه‌گه‌ر پێت وایه بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌بێت زۆر هه‌وڵ بده‌یت و ئیش بكه‌یت و هه‌میشه سه‌رقاڵی هه‌وڵ و كۆششیت، ده‌بێت ئاگات له‌وه بێت كه له هێز و توانا و ئیراده‌تدا بۆ ئیشكردن قه‌رزاری جینه‌كانت و ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌یت كه تیایدا گه‌شه‌ت كردووه.
باشه دووباره ئه‌و پرسیاره‌ت لێده‌كه‌مه‌وه: تۆ له سه‌ركه‌وتنه‌كانتدا تاچ راده‌یه‌ك قه‌رزاری زه‌حمه‌ت و بڕیاره راسته‌كانی خۆت بوویت؟
وه‌ڵامی راستی ئه‌م پرسیاره له سه‌دا سفره، چونكه هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كانت په‌یوه‌ندی به‌و فاكته‌رانه‌وه هه‌یه كه به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌سه‌وری خۆته‌وه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكت به‌سه‌ریاندا نه‌شكاوه، له راستیدا خۆت هیچ سه‌ركه‌وتنێكت به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
ئه‌نجام:
یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه هه‌میشه خاكێتی خۆت بپارێزه و له خۆت بایی مه‌به، به‌تایبه‌تی كاتێك سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ست ده‌هێنیت. له راستیدا هه‌رچه‌نده سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌تر به‌ده‌ست بهێنیت ده‌بێت خاكیتر بیت، به‌داخه‌وه ده‌بێت بڵێم ئه‌م رۆژانه شه‌رم و حه‌یا نه‌ماوه و ساده‌یی و خاكێتی كه‌س پاره‌ی پێنادات، مرۆڤه‌كان هه‌میشه حه‌زده‌كه‌ن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا خۆیان بنوێنن، كه‌واته به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه باشتر وایه كه‌مێك بێیته‌وه سه‌رخۆت و خۆت كۆبكه‌یته‌وه، هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستی من ئه‌وه نییه كه‌سێكی ژێرده‌سته بیت. به‌ڵكو ئه‌وه‌یه خه‌یاڵپڵاو نه‌بیت و راستییه‌كان سه‌باره‌ت به خۆت و ژیانت ببینیت، بۆ ئه‌وه‌ی ژیان هه‌م بۆ خۆت و هه‌م بۆ كه‌سانی دی ئاسانتر بكه‌یت (ئه‌م بابه‌ته‌م له به‌شی 51 ی ئه‌م كتێبه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وردبینی كردووه).
یه‌كه‌م/ هه‌میشه ئه‌وه‌ت له یاد بێت هه‌رچیت هه‌یه، هه‌ر چییه‌كی، یان ده‌توانیت هه‌رچییه‌ك بكه‌یت، ئه‌نجامی چانسێكی رووته، ده‌بێت بۆ ئه‌مه سوپاسگوزار بیت، شایانی باسه كه‌سانی قه‌درزان و رازی هه‌میشه خۆشحاڵترن.
دووه‌م/ هه‌میشه به‌ئاوات نه‌گه‌یشتنی خۆت بده‌ره پاڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژینگه‌یه‌كی خراپ‌دا گه‌وره بوون یان جینی وێرانكه‌ریان هه‌بووه، ئه‌وه‌ت له بیر نه‌چێت مه‌سه‌له‌ی باج و خێر و ده‌سگیرۆیی ته‌نیا پاره نییه، به‌ڵكو به‌های مه‌عنه‌وی و ئه‌خلاقی ئه‌مانه له‌وه به‌رزتره كه بتوانیت ته‌سه‌وری بكه‌یت.
سه‌رچاوه: كتێبی خوب زیستن.
دوانه‌یه‌كی له‌یه‌ك نه‌چوو