د.ئیبراهیم محەمەد جەزا محێدین
كاتێك باس لە ژینگە دەكرێت، راستەوخۆ بیروهۆشی مرۆڤەكان بۆ هەوا و ئاو و خاك و رووەك و گیاندارانی نیشتمان دەچێت. بە واتایەكیتر، ژینگە بریتییە لە ژیانی مرۆڤ و بۆیە هەر مەترسییەك لەسەر یەكێك لە پێكهێنەرەكانی ژینگە مەترسییە لەسەر ژیان و گوزەران و تەندروستی ئادەمیزادەكان. ژینگە كۆكراوە و تێكەڵبوونی چەندین لایەنە، بۆنموونە بەرگەهەوا، بەرگی ئاویی و زیندەبەرگ و... هتد.
كاتێك هاوسەنگی هەریەكێك لەم پێكهێنەرانەی ژینگە تێكبچێت، ئەوكاتە سیستەمی ژیانی مرۆڤیش تێكدەچێت. لەم چەند ساڵەی دواییدا، بەرگێكی تازە بۆ هەسارەی زەوی هاتە كایەوە، كە ئەویش مرۆڤەبەرگ، یان بەرگی ئەنپرۆپۆسڤیرە (Anthroposphere). مرۆڤە بەرگ، بریتییە لەو ژینگەیەی، كە بەتەواوی لەلایەن مرۆڤەكانەوە بەرهەمهاتووە! ئەم بەرگە لەخۆیدا تێهەڵكێش و پێكەوەبەستراوی بەرگەكانیتری زەوییە، وەك جیۆسفیر و بایۆسفیر و ئەتمۆسفیر و هایدرۆسفیر.
ئەنپرۆپۆسفیر، یان مرۆڤەبەرگ چەند لایەنێك لەخۆدەگرێت، یان وردتر چەند پێكهێنەرێكی هەیە بۆ نموونە تەكنەلۆجیا، كە ئینتەرنێت و دەرهێنانی سەرچاوە سروشتییەكانی وەك نەوت و گاز و بەرد و... هتد، دەگرێتەوە. چەندین لایەنیتریش بەشدارە، وەك ماسیگرتن لە دەریا و زەریاكاندا، بەڕێوەبردنی دارستانەكان و رێگەوبانەكان و ژێرخانی وڵاتەكان. مرۆڤەكان كاریگەرییەكی نەرێنییان لەسەر هەسارە شینەكەمان دروستكردووە و رۆژ لەدوای رۆژ، كاریگەری روخێنەر و وپیسكەر لە برەوداندان و وایلێهاتووە پیسبوونی هەواو ئاو و خاك مەترسییەكی گەورەی بۆ دانیشتووانی سەرزەوی دروستكردووە.
چەندین سەرچاوەی سروشتی ناوەوە و دەرەوەی زەوی بەرەو نەمان و لەناوچوون دەچن و بیر لە دواڕۆژ ناكرێتەوە، بەڵكو بەرچاوتەنگی و خۆویستی مرۆڤی ئەم سەردەمە وایكردووە، زیانێكی گەورە بە هاوسەنگی پێكهێنەرەكانی ژینگە بكەوێت. زانای بەناوبانگ و خاوەن دوو خەڵاتی نۆبڵ د.لینوس پاوڵینگ ئاماژە بەوە دەكات، كە هەر نەخۆشییەك، یان نەخۆشكەوتنێك لە ئەنجامی كەمبوونی توخمێكەوە دەبێت. ئەمە ئەوە دەردەخات، كە رێژەو بوونی توخمەكان لە ناو زیندەوەراندا چەند گرنگە و پاراستنی هاوسەنگی توخمەكان بە واتای سەلامەتی و تەندروستی باش دێت.
پیسبوونی ژینگە
وەك ئاماژەمپێدا ژینگە هەموو پێكهێنەرە سەرەكییەكانی بەردەوامبوونی مرۆڤایەتی پێكدێنێت و كارلێكی ئاڵۆز و تێكهەڵكێش و بەردەوام لەنێوان هەموو پێكهێنەرەكاندا هەن. كاتێك هەریەكێك لەو پێكهێنەرانە تێكبچێت، ئەوكاتە دەڵێین، كە پیسبوون ( Pollution ) روویداوە. هەوا و ئاو خاك بەبەردەوامی و لەئەنجامی لەڕادەبەدەری دەرهێنان و سووتاندنی سەرچاوە سروشتییەكانەوە پیس دەبن و راستەوخۆ، یان ناڕاستەوخۆ كاریگەری خراپ بۆ ژیانی مرۆڤ و رووەك و ئاژەڵەكان دروستدەكەن. ترسناكی پیسبوون لەوەدایە، كە یەكسەر ئەنجامەكەی دیار نابێت، بەڵكو كاتی دەوێت تا كاریگەرییە نەرێنییەكان بۆ سەر تەندروستی زیندەوەران دەربكەوێت، بەڵام ئەوكات درەنگ دەبێت و كارلەكار دەترازێت. مرۆڤەكان رۆڵی كاریگەرییان لە پیسبوونی ژینگەدا هەیە، جا ئیتر پیسبوونی هەوا بێت ، یان پیسبوونی ئاو، یان پیسبوونی خاك، و بە چالاكییە نابەرپرس و بێ سنوورەكانیان رۆژ لەدوای رۆژ ژینگە بەرەو وێرانبوون دەبەن. دروستە رۆژانە و ساڵانە دەیان رێكخراوی ژینگەپارێزی هەوڵی ئەوە دەدەن، كە سنوورێك بۆ كارە زێدەڕۆییەكانی ئادەمیزاد لەسەر ژینگە بدەن، بەڵام رادەی چاوچنۆكی و كۆكردنەوەی پارە و سامان لەلایەن زۆرێك لە كۆمپانیا و ڕێكخراوە سەرمایەدارەگەندەڵەكانەوە ناوەستن و گوێ بەپاراستنی ژینگە نادەن! پرسی پیسبوونی ژینگەی هەسارەی زەوی پرسێكی زۆر هەستیار و كاریگەرە، ناكرێت تەنیا لە رێگەی نووسین و كۆبوونەوە و بیاننامەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، بەڵكو پێویستی بە ئیرادەیەكی بەهێز هەیە، كە زەوی بپارێزن ئەگینا لە دواڕۆژێكی زۆر نزیكدا هەسارەكەمان جێگەی ژیانی تێدا نامێنێت!
چاودێریكردنی پیسبوون
یەكێك لەكارە ژینگەییەگرنگەكان بریتییە لە چاودێریكردنی پیسبوونی پێكهێنەرەكانی ژینگە، كە ئەمەش كارێكی سەرەكی جیۆكیمیای ژینگەییە ( Environmental Geochemistry ). وەك باسكرا كاریگەری مرۆڤ بۆ سەر ژینگەكەی، پیسبوونی گەورەی لێكەوتۆتەوە، بەكارهێنای زانستی جیۆكیمیای ژینگەیی یارمەتیدەرێكی سەردەمیانە و گونجاوە بۆ چاودێریكردن و بەدواداچوونی پیسبوونی پیشەسازی و كشتوكاڵی، یان هەر جۆرە سەرچاوەیەكی پیسبوونی ژینگە. بۆ نموونە كاتێك لێكۆڵینەوە لە توخمەكانی ناو خاكی ناوچەیەك دەكرێت و جۆر و بڕی هەر توخمێك دیاریدەكرێت، ئەوكات بە ساكاری دەتوانین ئاستی پیسبوونی خاكەكە دیاریبكەین، ئەگەر هەبێت. بە هەمان شێوە توێژینەوە و كاركردن لەسەر ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی زۆر گرنگە و كارێكی لەپێشینەی جیۆكیمیای ئەندامی و ژینگەییە. هۆكاری سەرەكی پیسبوون دەگەڕێتەوە بۆ چالاكییەكانی مرۆڤ، كە لەئەنجامی ئەم چالاكییانەدا پاشماوە دروستدەبێت، جا كاتێك ناپەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم پاشماوانە دەكرێت پیسبوون روودەدات. بۆ نموونە لەكاتی دەرهێنانی بەرد بۆ پیشەسازی، ناوچەیەك وێراندەكرێت (واتە: خاك و هەواكەیی پیس دەبن، دووكەڵی سووتانی سووتەمەنی شۆفڵ و بارهەڵگرە زەبەلاحەكان، نەمانی رووپۆشی سەوزایی، كوشتن و قڕكردنی گیانەوەران، شێواندنی سروشت) و ژینگە تێكدەچێت، كاتێك مەوادی كیمیای (سەماد) بۆ زیادكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی بەكاردێت، ژینگەی خاكی ناوچەكە ژەهراوی دەكات و زۆر زیانی بۆ زیندەوەران و تەندروستی مرۆڤەكان دەبێت. دروستە هەندێكجار كارەساتە سروشتییەكانی وەك بومەلەرزە، یان گڕكان، یان سونامی ژینگەی ناوچەیەك پیس دەكەن، بەڵام وەك دەزانین ئەم رووداوانە بەردەوام نین و رۆژانە روونادەن، هەرچی ئەوەی ئەم هەشت بلیۆن مرۆڤە بە هەموو توانای زانستی و گشت تەكنەلۆجیاوە زەوی پیس دەكەن نەك بەردەوامە بەڵكو چركە لە دوای چركە لە زیادبووندایە!
نایترۆجین و پیسبوونی ئاو
كەس نییە گرنگی ئاو نەزانیت، كە ژیان بێ ئەو شلە گرنگە ناگوزەرێت، لەهەمانكاتیشدا ئاو زۆر زوو و بەخێرایی پیس دەبێت ئەگەر بە هۆشدارییەوە مامەڵەی لەگەڵ نەكرێت. سووڕی ئاو لە سروشتدا بەركەوتنی لەگەڵ پێكهێنەرەكانی تری ژینگەدا زۆر بەهێزە و كاریگەری یەكتریان لەسەردەبێت، واتە پەیوەندی ئاو لەگەڵ بەرگەهەوا و كەڤرەكان و تەنانەت لەگەڵ زیندەبەرگیشدا زۆر بەهێزە و راستەخۆیە. پیسبوونی ئاوی ژێرزەوی بە ماددە قورسەكان و زیندەوەرە زیانبەخشەكان زۆر خێرایە و پێویستی بە چاودێریكردنی بەردەوام هەیە. یەكێك لە پیسكەرەكانی ئاو بریتییە لە توخمی نایترۆجین. توخمی نایترۆجین سەرەكیترین پێكهێنەری بەرگەهەوایە و بەشێكی گرنگی خاك و زیندەوەرانیشە. ئەم توخمە بەبڕێكی كەم بۆ رووەك و گیاندارەكان گرنگ و پێویستە، بەڵام كاتێك بڕەكەی زیادبێت ژەهراویبوون لەمرۆڤ و ئاژەڵدا دروستدەكات. رووەك خۆی راستەوخۆ ناتوانێت نایترۆجین لە بەرگەهەواوە وەربگرێت، بەڵكو لەڕێگەی جێگیركردنی ئەم توخمە وەك نایترەیت، یان ئەمۆنیۆمەوە دەبێت، پاشانیش گیانەوەران لەڕێگەی خواردنی رووەكەكانەوە بڕی پێویست لە نایترۆجین وەردەگرن و زیادەكەشی لە رێگەی میزەوە دەگەڕێتەوە بۆ ناو ژینگە. كاتێك رووەك و گیانەوەرانیش دەمرن و شیدەبنەوە نایترۆجین دەچێتەوە بەرگەهەوا.
نایترۆجین بە دوو شێوە لە ئاوی ژێرزەویدا هەیە، كە ئەوانیش وەك نایترەیت ( NO3 - ) و ئۆكسیدەكانی تری نایترەس و ئەمۆنیۆم (NH4 + ). نایترەیت بۆ مرۆڤ ژەهرەو كاتێك بڕەكەی لە 10ملیگرام/لیترێك زیاتر بێت ترسناكە، بەهەمانشێوە ئەمۆنیۆمیش ترسناكە و ژەهرە بۆ مرۆڤ كاتێك لە 1ملیگرام /لیتر زیاتر بێت.
سه‌رچاوه‌كانی نایترۆجین
به‌گشتی سێ سه‌رچاوه بۆ نایترۆجین له ئاوی ژێرزه‌ویدا هه‌یه، هه‌ڵوه‌شاندنی سروشتی زینده‌وه‌ره‌كان، ماده‌ی سه‌مادی كیمیایی كشتوكاڵ و پیسییه‌كانی ناو ئاوی ئاوه‌ڕۆكان. له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی هاوتاكانی توخمی نایترۆجینه‌وه ده‌كرێت جۆری سه‌رچاوه‌كه دیاربكرێت. زانستی جیۆكیمیا زۆر به‌باشی ده‌كرێت به‌كاربهێنرێت بۆ دیاریكردن و ئاستی بڵاوبوونه‌وه و به‌دواداچوونی گشت توخمه‌كان، جا ئیتر له هه‌وا، یان خاك، یان لە ئاودا بێت.
له رێگه‌ی شیكاری كیمیایی و زانستی جیۆكیمیاوه بڕی نایتره‌یت له باشووری ئۆنتاریۆی كه‌نه‌دا دیاریكراوه و رێژه‌كه‌ی به نزیكی 160 ملیگرام /لیتر بوو، كه ئه‌مه‌ش 16 جار له بڕی رێگه‌پێدراوی سه‌لامه‌ت زیاتربوو!
بێگومان كاری جیۆكیمیا لێره‌دا ته‌واو نابێت، كاتێك بڕه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرد، به‌ڵكو ئیتر پێویسته چاودێریی و به‌دواداچوون بكرێت به مه‌به‌ستی زانینی ئەوەی كه ئه‌م پیسبوونه له‌كوێوه هاتووه؟ چه‌ندین بیر لێدراو و نموونه‌ی ئاوی ژێرزه‌وی له هه‌موویانه‌وه كۆكرایه‌وه و شیكاركرا، واته له رێگه‌ی زانستی جیۆكیمیاوه و به به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت سه‌رجه‌م پێكهاته‌ی كیمیایی نموونه‌كان زانرا. به‌كارهێنانی هاوتاكانی توخمی ئۆكسجین زۆر سوودبەخش نه‌بوو و نه‌توانرا له‌ڕێگه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت، هه‌رچی به به‌كارهێنانی هاوتای توخمی نایترۆجین (15N) دوو جۆر له پیسبوون ده‌ستنیشانكرا. یه‌كێكیان سه‌رچاوه‌ی سه‌مادی كیمیای بوو و ئه‌ویتریشیان ئاوی ئاوه‌ڕۆ بوو له ناوچه‌كه‌دا. كاتێك زه‌ویناسه‌كان ئاراسته‌ی ئاوه‌كه‌یان دیاریكرد و به‌دوایداچوون، ده‌ركه‌وت چه‌ندین شوێنی تر هەن كه تێیدا ئاوی ئاوه‌ڕۆ بڵاوبۆته‌وه و پیسبوون روویداوه.
به‌شێكی تری زه‌وی، كه تووشی پیسبوون ده‌بێت، بریتییه له خاك. خاك به‌و به‌شه‌ی سه‌ره‌وه‌ی رووی زه‌وی ده‌وترێت، كه توانای پاڵپشتیكردنی گه‌شه‌كردنی رووه‌كی هه‌یه و خواردن و بنه‌ماكانی گه‌شه بۆ رووه‌كه‌كان دابین ده‌كات. كاتێك پێكهاته‌ی ئه‌م خاكه گرنگه ده‌گۆڕێت، به هۆكاری پیسبوونی ژینگه، ئیتر خاك شوێنێكی سه‌لامه‌ت نابێت بۆ گه‌شه‌ی رووه‌كه‌كان. پیسبوونی خاك به توخمه قورسه‌كان بۆ نموونه قوڕقوشم، یان جیوه دیارده‌یه‌كی ترسناكه و له ئه‌نجامی به‌رده‌وامیی مرۆڤه‌كان به زیادكردنی توخمه قورسه ژه‌هراوییه‌كان بۆ ناو خاك، ئیتر كاره‌سات رووده‌دات. بۆ نموونه خاكی ناوچه‌ی سانفرانسیسكۆ له ئه‌مریكا به هۆكاری فڕێدانی پاشماوه پیشه‌سازییه‌كان بۆ ناو خاك، ژه‌هراویبوونێكی گه‌وره‌ی تێدا تۆماركراوه، كه ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی شیكاریكردنی جیۆكیمیایی خاكه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتووه. ئه‌نجامه‌كان به روونی ده‌ریانخستووه كه به تێكڕا خاكی ئه‌و ناوچه‌یه بڕی 0.3 % توخمی ئـــــارسینیك و 0.18 % جیوه و 1.26 % قوڕقوشم و 0.24 % سیلینیۆم له‌خۆده‌گرێت! ئه‌مه‌سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پی ئێچی خاكه‌كه‌ش له نێوان 3.6 بۆ3.8 دایه، واته ترشه! (بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ترسناكیی ئه‌م توخمانه بۆ ژینگه و بۆ ژیانی ئاده‌میزاد، تكایه بنواڕه وتاری توخمه‌كان و ته‌ندروستی مرۆڤ، لیستی سه‌رچاوه‌كان).
زیادكردنی ماده ژه‌هراوییه‌كان و نه‌خوازراوه‌كان بۆ خاكه، كه له ئه‌نجامی پیسبوونی خاكه‌وه روویداوه كاتێك پاشماوه‌ی كارگه و ناوچه پیشه‌سازییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه. ده‌كرێت له رێگه‌ی زیادكردنی قسڵ، یان به‌ردی كلسی هاڕدراو بۆ خاك پی ئێچه‌كه‌ی به‌رزبكرێته‌وه بۆ 6.5، به‌ڵام بوونی توخمه زیانبه‌خشه‌كان به‌و راده به‌رزانه ترسناكە و مه‌ترسی بۆ زینده‌وه‌ران دروستده‌كات! ئه‌گه‌ر به زوویی چاره‌سه‌ری خاكه پیسبووه‌كه نه‌كرێت، ئیتر پاشماوه‌ی خاكه‌كه هیچ رووه‌كێكی تێدا ناڕوێت و گه‌شه ناكات، كه ئه‌مه‌ش واتای تێكدان و پیسبوون و ناهاوسه‌نگی ژینگه‌یه. جیۆكیمیسته‌كان له ڕێگه‌ی زیادكردنی هه‌ندێك ماده‌وه له‌وانه‌یه بتوانن هه‌ندێك له توخمه قورسه‌كان به ڕێگه‌ی نیشتن له‌گه‌ڵ كاربۆناته‌كان له خاكه‌كه دووربخه‌نه‌وه و پی ئێچه‌كه‌ی به‌رزبكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجۆره كارانه پێویسته به‌رده‌وام بێت و باشتریش وایه كه سه‌رچاوه‌ی پیسبوونه‌كه بووه‌ستێنرێت!
توێژینه‌وه ژینگه‌ییه‌كان
سه‌باره‌ت به پیسبوونی خاك و ئاو و هه‌وا له كوردستان، چه‌ندین توێژینه‌وه و تێزی دكتۆرا و ماسته‌رنامه له‌م رووه‌وه كاریان كردووه و ئێستا له‌به‌ر ده‌ستی خوێنه‌راندان. هه‌رچه‌نده مێژووی ده‌ستپێكردنی ئه‌م جۆره توێژینه‌وانه به به‌راورد به توێژینه‌وه‌كانی تر نوێن و له‌ڕووی ژماره‌شه‌وه كه‌من، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه لێكۆڵینه‌وه‌كان جێگه‌ی دڵخۆشین و له ئاستێكی زانستیی باشدان. گرنگ ئه‌وه‌یه، كه لێپرسراوان به‌دواداچوون بۆ ئه‌م كارانه بكه‌ن و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه ژینگه‌ییه‌كانی ناو ئه‌و توێژینه‌وانه بده‌ن.
توێژینه‌وه‌كان ته‌نیا ده‌توانن ئاماژه به بوون، یان نه‌بوونی پیسبوون بكه‌ن و جۆر و بڕی ماده پیسكه‌ره‌كان دیاریبكه‌ن و چاره‌سه‌ریش بۆ حكومه‌ت بخه‌نه‌ڕوو، ئیتر جێبه‌جێكردن، یان نه‌كردنی چاره‌سه‌ره‌كه كاری توێژه‌ره‌كان نییه. له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه ساڵی 2022 له گۆڤارێكی نێوده‌وڵه‌تیدا بڵاوبۆته‌وه، به‌شێك له خاكی ناوچه‌ی بازیان وه‌ك نموونه وه‌رگیرا و له‌ڕووی جیۆكیمیاییه‌وه شیكاریی بۆ توخمه‌كان كرا و ده‌ركه‌وت كه هه‌ندێك له توخمه قورسه‌كانی وه‌ك نیكڵ و كرۆم و كۆباڵت و قوڕقوشم و ئارسینیك له خاكدا به‌رزن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زۆرینه‌ی توخمه‌كان ئاستی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان تێنه‌په‌ڕاندبوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته به به‌رده‌وامی چاودێریی خاك و ئاوی ناوچه‌كه بكرێت، چونكه ناوچه‌كه بووه به ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازییه قورسه‌كانی وه‌ك چیمه‌نتۆ و ئاسن و خشت و پاڵاوگه‌ی نه‌وت و... هتد، كه ئه‌مانه كاریگه‌رییان ده‌بێت بۆ پیسبوونی خاك و خۆڵ و ئاو و هه‌وای ناوچه‌كه.
دروسته له‌وانه‌یه ئێستا پیسبوون زۆر نه‌بێت، چونكه كارگه‌كان تا ئاستێك نوێن، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه پاش چه‌ند ساڵێكی تر، پیسبوون رووده‌دات ئه‌گه‌ر چاودێریی به‌رده‌وام نه‌بێت! پێویسته ده‌زگا حكومییه‌كان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان به‌رده‌وامبن له رێنماییكردنی كارگه و كۆمپانیاكانی ناوچه جیاجیاكاندا، له‌هه‌مان كاتیش‌دا چاودێربن بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكانی پاراستنی ژینگه.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر، كه ده‌رباره‌ی خاكی كشتوكاڵی ناوچه‌ی تانجه‌رۆ ساڵی 2021 کراوە، دووباره ده‌ریخستووه، كه توخمه‌كانی نیكڵ و جیوه و كادمیۆم و قوڕقوشم له‌ئاستی ستاندارد زیاترن و سه‌رچاوه‌كه‌شیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌كارهێنانی ماده‌ی سه‌مادی كیمیایی و ئه‌و گازه ژه‌هراوییانه‌ی له ئۆتۆمبیله‌كانه‌وه ده‌رده‌چن.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی تردا، كه ساڵی 2016 له‌سه‌ر خاك و ئاوی بازیان کراوە، ده‌ركه‌وتووه كه توخمی مس له سه‌رووی ستاندارده‌وه‌یه، كه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان رێگه‌ی پێداوه له ناوچه‌ی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بازیان له شاری سلێمانی. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، كه بوونی هه‌ندێك توخمی قورسی وه‌ك قوڕقوشم و كادمیۆم زیاتره له ستاندارد، كه ئه‌مه‌ش گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ پیسبوون به هۆكاری پاڵاوگه‌كانی نه‌وت له ناوچه‌كه‌دا.
ئاو یه‌كێكه له پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ژینگه و به شاده‌ماری ژیانی رووه‌ك و زینده‌وه‌ران داده‌نرێت. كاتێك ئاو پیس ببێت، كێشه‌ی گه‌وره دروستده‌بێت. یه‌كێك له رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی پاککردنه‌وه‌ی ئاو، بریتییه له پاڵاوتن و به‌كارهێنانی خوێیه‌كانی ئاسن و ئه‌له‌منیۆم و كالسیۆم و كاربۆنی چالاك له‌پێناو دوورخستنه‌وه و پاكردنه‌وه‌ی ئاو له ڕه‌نگ و مادده زیانبه‌خش و مڵه‌كان. زیادكردنی ئه‌م مادانه واده‌كات، كه هه‌ندێك له توخمه قورسه‌كان پێیانه‌وه بنووسێن و له ئاوه‌كه دووربكه‌ونه‌وه. دروسته ده‌كرێت رێگه كیمیایی و فیزیاییه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاو به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام له‌یه‌ك كاتدا خه‌رجیی زۆری ده‌وێت و دیسانه‌وه پێویسته ماده‌ی كیمیایی تر به‌كاربهێنرێت، كه ئه‌مه‌ش دووباره زیان به ژینگه و ته‌ندروستی زینده‌وه‌ران ده‌گه‌یه‌نێت!
پوخته
پیسبوونی ژینگه بابه‌تێكی زۆر گرنگ و هه‌ستیاره و كاریگه‌ریی گه‌وره له‌سه‌ر زینده‌وه‌ران بەجێده‌هێڵێت، ئیتر هه‌رجۆره پیسبوونێك بێت و هه‌ر پێكهێنه‌رێكی ژینگه بگرێته‌وه. چاودێریكردنی به‌رده‌وام بۆ ئاستی پیسبوونی ژینگه رێگه‌یه‌كه بۆ سنوورداركردنی ئه‌م دیارده‌یه، كه به‌ڕاستی ترسناكه و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی و بۆسه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی. زانستی جیۆكیمیا زۆر یارمه‌تیده‌ره بۆ دیاریكردنی جۆر و بڕی توخمه‌كان له‌ناو پێكهێنه‌ره ژینگه‌ییه‌كانی وه‌ك ئاو و خاك و هه‌وا، كه ده‌كرێت پیسبوون له‌هه‌ر شوێنێك بێت دیاریبكرێت و له هه‌مانكاتدا سه‌رچاوه‌ی پیسبوونه‌كه‌ش بدۆزرێته‌وه. هه‌رئه‌م زانسته چه‌ندین ماده‌ی سوودبه‌خش پێشنیازده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی پیسبوونی ژینگه و رێگرتن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی پیسبوونی ژینگه، به‌ڵام له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه، كه به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ری پێویست بکرێت تا رێگه له پیسبوونه‌كه بگیرێت، یان هه‌رنه‌بێت ته‌واو كه‌مبكرێته‌وه، كه ئه‌م كاره‌ش ئیشی ده‌زگا حكومییه‌كانه و كاری تاكه‌كه‌سی، یان كۆمه‌ڵه‌كان نییه. نه‌ك ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه پاره‌ی زۆری پێویسته، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه كارێكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه و په‌یوه‌ندیی به ته‌ندروستیی هاونیشتمانییانه‌وه هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان:
-ئیبراهیم محه‌مه‌د جه‌زا محێدین، 2013 ، بنه‌ماكانی زه‌ویناسی، زانكۆی سلێمانی، چاپخانه‌ی ئاكام، سلێمانی، 354ل.
- ئیبراهیم محه‌مه‌د جه‌زا محێدین ، 2021، توخمه‌كان و ته‌ندروستی مرۆڤ، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ژماره 8162، 23-8-2021، كه‌شتی نوح ل2.
-Alexandre, P. ( 2021) Practical Geochemistry, Springer, Canada, 115p.
-Hamarashid, R.A., Fiket, ., and Mohialdeen, I.M.J. ( 2022) Environmental Impact of Sulaimani Steel Plant (Kurdistan Region, Iraq) on Soil Geochemistry, Soil Systems, 6, 86. https://doi.org/10.3390/soilsystems6040086
AL-Taay A. S. M.; Al-Assie A. H. A.; Rasheed O. R. (2018) Impact of Bazian Cement Factory On Air, Water, Soil, And Some Green Plants in Sulaimani City-Iraq. Iraqi Journal of Agricultural Sciences –1027:49(3):354-366.
Rasheed R. O. and Faqesaleh L. I (2016) Evaluation of some heavy metals from water and soil of Bazian Oil Refinery within Sulaimani Governorate, IKR. MARSH BULLETIN 11(1).
Issa H. M and Alshatteri A. H. (2021) Source Identification, Ecological Risk and Spatial Analysis of Heavy Metals Contamination in Agricultural Soils of Tanjaro Area, Kurdistan Region, Iraq. UKH Journal of Science and Engineering, Volume 5, Number 2.
پڕۆفیسۆر لە بەشی زەویناسی / زانكۆی سلێمانی
چارەسەرکردنی دوکەڵی کارگەکان خزمەتێکە بە ژینگە