فه‌هیمه سابیر
4
بزه‌ی هاتێ وتی رووناكه ئاسۆم
وه‌ره جه‌لاد په‌تت باوێژه ئه‌ستۆم.
ئه‌وه په‌ت نیه مه‌دالیای ئیفتیخاره بۆم
كه بوومه قاره‌مانی میلله‌تی خۆم*
فەهیمە کەژێ
كه‌ژاڵ یان كه‌ژێ، یه‌كێك له‌و هاوڕێ هاوزیندانییانه‌م بوو كه وه‌كوو كه‌ژ و كێوی كوردستان خۆڕاگر بوو، كه‌ژێ خۆی و سێ منداڵی بچوك (حه‌مرینی ته‌مه‌نی ده مانگ و ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن دوو ساڵ و رێبازی ته‌مه‌ن سێ ساڵ) زیندانی بوون، ژنێك له سه‌ره‌تای به‌هاری ته‌مه‌نیدا به ته‌نیا له پشتی شیشه‌كانی زیندانه‌وه له‌گه‌ڵ سێ منداڵی بچوك كه چه‌ندان ئه‌رك و پێداویستیان هه‌بوو، چركه‌كانی ده‌ژمارد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵێكی باوكی منداڵه‌كانی پێبگات، ئه‌و چونكه سه‌ردانیكردنی قه‌ده‌غه بوو، واتا مواجه‌هه‌ی نه‌بوو، نه‌یده‌زانێ له كوێ هه‌واڵێك بزانێ كه تاهیری هاوسه‌ری له‌كوێیه؟ هێشتا ده‌ژی؟ سه‌لامه‌ته؟!
ئه‌و ناچار بوو ئه‌و پرسیارانه له سه‌ردانیكه‌رانی زیندانییه‌كانیدی بكات، به‌ڵام رۆژان ده‌هاتن و ده‌ڕۆیشتن و سۆراغێك له تاهیر نه‌بوو، دوای ئه‌وه رێگه‌ی درا كه‌سوكار سه‌ردانی بكه‌ن، دڵی به‌وه خۆش‌بوو كه‌سێك هه‌واڵێكی بۆ دێنێت، به‌ڵام هیچ كه‌س نه‌ده‌هات بۆ سه‌ردانی، له‌و ترس و دوو دڵییه‌دا مابۆوه كه بۆ چی كه‌س نایات بۆسه‌ردانی؟، ئه‌وكاته نه‌یده‌زانی كه هه‌موو كه‌سوكاره‌كه‌ی له شاخن، به‌ڵام ئه‌و هێشتا به‌هیواوه خه‌ریكی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانی بوو.
به‌وشێوه‌یه به خۆشه‌ویستی هاوڕێه‌تیه‌كی جوانه‌وه رۆژانی زیندانمان تێده‌په‌ڕاند.
كه‌ژێ و خێزانه‌كه‌ی كه به‌هۆی چالاكبونیان له ریزه‌كانی حزبی شیوعیدا ده‌ستگیركرابوون، هه‌موومان ئامانجی ئازادی به‌یه‌كه‌وه كۆی كردبووینه‌وه.
ئێمه كاتێك له زیندان ده‌رچوین، به‌وپێه‌ی حاجی مورادی باوكی شه‌هید ره‌شادی هاوسه‌رم له به‌شی پیاوان به‌ندكرابوو، له زاری ئه‌وه‌وه زانیم كه تاهیری هاوسه‌ری كه‌ژێ و مام یابه‌ی برای و دوو كوڕی مام یابه، به‌هه‌مان شێوه له به‌شی پیاوان زیندانی بوون و هه‌رچواریان گولله‌باران كراون، خان‌و و ماڵه‌كه‌شیان روخێنراوه. ئیتر دوای راپه‌ڕین هه‌واڵی كه‌ژێم زانی كه چۆن ژیانی له سه‌ختی و ته‌نیایی و نه‌هامه‌تیدا گوزه‌راندووه.
شایه‌نی باسه، كه‌ژێ و خوشكێكی هاوسه‌ری دوو برابوون به‌ناوه‌كانی تاهیر و مام یابه كه هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ دوو كوڕی مام یابه شه‌هید بوون و ماڵی هه‌ردوكیان به شۆفڵ روخێنرا.
ناكرێ چیرۆكی كه‌ژێ و سه‌دان و هه‌زارانی ژنانی قاره‌مانی كوردستان فه‌رامۆشبكرێت.
*شیعری هێمن كه بۆ له‌یلا قاسمی نوسیوه له‌و كاته‌ی له زینداندا بووه.