یەکەم گەشتی بازرگانیی فڕۆکەی C919ی چین

11:01 - 2023-05-29
جیهان
266 جار خوێندراوەتەوە

تاهیر ئیبراهیم


کۆمپانیای Comac، یەکەمین فڕۆکەی نەفەر هەڵگری چینی لە جۆری C919ی خستە بازاڕی فڕۆکەوانی مەدەنییەوە و یەکەم گەشتی کرد.
کۆمپانیای فڕۆکەوانی بازرگانی چین (COMAC) کە لەلایەن دەوڵەتەوە پاڵپشتی دەکرێت، ئەو فڕۆکانە بەرهەم دەهێنێت، کە 15 ساڵ لەمەوبەر دەستی بە پەرەپێدانی کردووە بۆ ئەوەی رکابەریی فڕۆکەکانی تاکە رێڕەوی Airbus A320neo و Boeing 737 Max  بکات.
شی جینپینگ سەرۆکی چین ئەو پڕۆژەیەی بە سەرکەوتنێک بۆ داهێنانی چینی بەرز نرخاند، هاوکات میدیای دەوڵەتیش ئەو فڕۆکەیەی بە هێمای لێهاتوویی پیشەسازی و شانازی نیشتمانی ناوبرد.
 بڕیاریشە ئەمڕۆ دووشەممە، گەشتێکی درێژتر بۆ شاری چێنگدو لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکەی ئەنجام بدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان