حسێن تەمیمی بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنەكانی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، هەڵمەتێكیان بۆ رێگریكردن لەو بازرگانانە دەستپێكردووە، كە مامەڵە بە دۆلار دەكەن، هەروەها لەرێگەی لیژنەكانەوە بەردەوام چاودێری بازاڕەكان دەكرێت.
بە وتەی حسێن تەمیمی پێشێلكاران و ئەو بازرگانانەی بە دۆلارەوە مامەڵە دەكەن، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە، كە دەگاتە پێنج ساڵ زیندانیكردن، تا ئێستاش هەڵمەتەكە بەردەوامی هەیە و مەفرەزەكان لە ئامادەباشی دان.
سەرچاوە: السومریە