ئەمڕۆ 19ساڵ بەسەر کۆچی دوایی کاک دارۆ شێخ نوری، سەرکردە و شۆڕشگێڕی کوردایەتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێدەپەڕێت.
کاک دارۆ یەکێکبوو لە سەرکردە خۆنەویست و دڵسۆزەکانی کوردستان و ژیانی خۆی لەپێناوی گەل و سەرخستنی شۆڕشی نوێدا تەرخانکردبوو. هەر ئەمەش وایکردبوو متمانە و خۆشەویستیی سەرۆک مام جەلال بەدەستبهێنێت.
ئەو نەک هەر خۆی، بەڵکو خانەوادەکەشی نموونەی خەبات و قوربانیدان بوون و خاتوو نەرمین عوسمانی هاوژینیشی، ژنە شۆڕشگێڕێکی ئازا و بەئەمەکی کوردستان بوو کە تاوەکو ئێستاش لە خەبات بۆ بەدیهێنانی مافەکانی کورد بەردەوامە.
ئێمە سەرکردە و شۆڕشگێڕەکانمان لەیادناکەین و یاد و یادەوەرییان هاندەرمان دەبن بۆ بەردەوامی و خەباتمان لەپێناوی سەرفرازیی کورد و کوردستاندا.
دروود بۆ رۆحی کاک دارۆ و سەرفرازی بۆ خانەوادە سەربەرزەکەی
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان