پیرۆزبایی

04:06 - 2023-06-01
کوردستان
182 جار خوێندراوەتەوە

لەیادی48 هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و 47 هەمین ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە کۆمەڵانی خەڵک ، پێشمەرگە دێرینەکان ، تێکۆشەران ، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم .
یەکێتی کە لەهەناوی بیری نوێ و خەڵکەوە لە دایک بوو هیوایەک بوو بۆ ژیانێکی نوێ ، خەباتێک بوو کە سەرئەنجام بە پشودرێژی و رابەرایەتی سەرۆک مام جەلال و قارەمانێتی رۆڵەکانی شۆڕشی گەیاندە راپەڕین و ئازادی و حکومی خۆبەخۆی کوردستانی .
یەکێتی بۆ کوردستان ، یەکێتی ئاوەدانی و سەرخستنی خەباتی چەکداری بوو بە دڵنییایشەوە بۆ ئەمڕۆ و سبەیش یەکێتی خزمەتکردنی هاوڵاتیان و هێنانەدی خواست و ئاواتەکانی کۆمەڵانی خەڵک دەبێت .
پشت بەستوو بە جەماوەر کاروانی مەشخەڵانی یەکێتی گەشاوەتر دەبێت 
هەزار سڵاو لە گیانی پاکی سەرۆک مام جەلال رابەری شۆڕشی نوێ و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری .

جەلال شێخ ناجی
سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری

بابەتە پەیوەندیدارەکان