پیرۆزبایی وەهاب هەڵەبجەیی بۆ یادی دامەزراندنی یەکێتی

04:19 - 2023-06-01
کوردستان
173 جار خوێندراوەتەوە

دروست بەر لە 48 ساڵ، سەرۆک مام جەلال و پۆلێک لە هەڤاڵانی، وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بارودۆخی کوردستان دوای هەرەسی شۆڕش، بە گوڕ و تینێکی مەزنەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان راگەیاند.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دامەزراندنییەوە تا ئێستا هێزێکی کاریگەر و وەرچەرخێنەری مەیدانی خەبات و کوردایەتی بووە، هەڵگرسێنەری دوو شۆڕشی گرنگی گەلەکەمان و ئەندازیاری پشت دامەزراندنی یەکەم حکومەتی کوردیی دانپێدارابوو بووە، لە خۆبردوانە شانی داوەتە بەر خەبات و لەو پێناوەشدا سڵی نەکردۆتەوە لە قوربانیدان بە هەزاران خەباتکار و کادیر و سەدان سەرکردەی مێژوویی خۆی.
هەموان شایەتی ئەوە دەدەن کە یەکێتی زۆری پێشکەش بە کاروانی خەباتی کورد کردووە و زۆری دیکەش لە هەگبەی یەکێتی و سەرۆکەکەیدایە هەن تا پێشکەشی خەڵکی بکەن، بۆیە هیوادارم سەرکردە و بەرپرسانی باڵای یەکێتی لەم یادەدا هەنگاو بنێن بەرەوە زیاتر نزیکبوونەوە لەو جەماوەرەی کە خۆڕسکانە نزیک بە نیو سەدەیە بوونەتە پاڵپشت بۆ یەکێتییەکەمان.
لەم یادە پیرۆزەدا دەست بە سنگەوە دەگرین بۆ ئەو قارەمانانە و بێ سڵەمینەوە لەپێناوی بەدیهێنانی ئامانجە رەواکانی کورد لە چوارچێوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا شەهید بوون و بەڵێنیان پێدەدەین درێژەپێدەری خەباتەکەیان دەبین.

براتان
وەهاب هەڵەبجەیی

بابەتە پەیوەندیدارەکان