بەڕێزان لە خانەوادەی سەربەرز و نیشتمانپەروەر، هەڤاڵ جەزا شێخ محەمەد
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر جەزا شێخ محەمەد، برای شەهیدی فەرماندە و قارەمان (فەرە برا)م پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە شۆڕشگێڕەكەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناوی كوردستاندا.
لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان