میدیای فەرەنسا ئاشكرایكرد، ناسر خلێفی، سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمان لەگەڵ محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزدا كۆبۆتەوە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵدا بكات.
ناسر خلێفی دەیەوێت محەمەد سەڵاح بكاتە شوێنگرەوەی لیۆنێل مێسی، كە پێشتر ماڵئاوایی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی كرد و چووە ریزی یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی.
لای خۆیەوە بریكاری محەمەد سەڵاح ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە ناسر خلێفی و محەمەد سەڵاح لە مەغریب چاویان بەیەك كەوتبێت.
سەرچاوە: kooora