هه‌ر له‌م هه‌رێمه‌ی كوردستاندا ده‌یان میدیای بینراو و بیستراو و نووسراو هه‌یه، كه‌چی هێشتا دەنگۆی زارەکی، واته ئه‌و هه‌واڵه درووستكراوه‌ی به‌ده‌می له یه‌كێكه‌وه ده‌گات به خه‌ڵك، هێشتا به‌كارتره له‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاکانه‌وه ده‌گه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین له كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا هه‌ندێجار هه‌واڵه‌كانی ئه‌و میدیانه جێی گومانن و هه‌واڵه به‌ده‌م گه‌یشتووه‌كان زیاتر خه‌ڵك ده‌جوڵێنن و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به هوشیارییه‌وه هه‌یه كه ئێمه، له لایه‌نی هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بایه‌خ به شێوه‌ی به‌رچاو زیاتر ده‌ده‌ین وه‌ك (جل و به‌رگ و بینا و ته‌لار) و هوشیاری بیر و هۆشمان لاخستووە!
رۆژێ كه ویستم بچمه ده‌ره‌وه، له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی و گه‌رما و زیاتر ته‌مه‌ڵی، بریارمدا به سیاره‌كه‌ی خۆم نه‌ڕۆم، چوومه سه‌رجاده و ته‌كسیه‌كم وه‌ستان و پێم گوت بمه‌گه‌یه‌نێته لای باخی به‌ختیاری، كه گه‌یشتینه سه‌ر شه‌قامی گشتی، سیاره‌یه‌كی رقم (أربیل ) له پێشمانه‌وه بوو، شۆفێری ته‌كسیه‌كه یه‌كسه‌ر گوتی: مامۆستا سلێمانی پڕی بووه له سیاره‌ی هه‌ولێر، من گوێم به قسه‌كه‌ی نه‌دا، گوتی: دوێنێ شه‌و هه‌ولێریان چۆڵكردووه و به‌س عه‌ره‌به موهاجیره‌كانی تێداماوه، به ته‌وه‌سه‌وه پێم گوت: ماشائه‌ڵا خه‌یاڵت خه‌سته! گوتی: مامۆستا ده‌ڵێی باوه‌ڕناكه‌یت؟ پێمگوت: بێشك باوه‌ڕ ناكه‌م، تۆ سیاره‌یه‌كی رقم اربیلت بینی گوتت سلێمانی پڕی بووه له سیاره‌ی هه‌ولێر، دوو سیاره‌ت بینیبایه دەتگووت ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر گواستوویه‌ته‌وه بۆ ئێره به پێچەوانەشەوە سلێمانی بۆ هەولیر، هه‌رچه‌ند برا تاقه‌تی بێنه‌وبه‌ره‌م نییه له‌گه‌ڵتدا، برا چاو ببڕه رێگاكه و رزقی خۆت حه‌ڵاڵ كه! خێسه‌یه‌كی ناڕه‌زایی لێكردم و تاگه‌یشتمه جێ نوتقی نه‌دا، له گه‌ڕانه‌وه‌دا، به‌هه‌مان ده‌ستوور ته‌كسیه‌كم وه‌ستاندو مامه‌له‌ی گه‌یاندنه‌وه‌م بۆ ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ كردوو كه‌وتینه‌ڕێ، شۆڤێرەکە هاته قسه و گوتی: مامۆستا خۆ عه‌رەب و مه‌ره‌ب له گه‌ڕه‌كه‌كه‌تان نییه؟ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك شۆڤێرەکەی پێشوو له‌گه‌ڵیدا نه‌كه‌ومه قسه به‌لالوته‌وه وتم: نه‌خێر! گوتی: ئاسایش كۆیان ده‌كاته‌وه و ده‌ریان ده‌كه‌ن چونكه له‌ماڵی یه‌كێكیان ئه‌مبارێ چه‌كیان گرتووه! پێم گوت: ئاگات له رێگاكه‌ت بێ چاكتره له‌م هەوڵ بڵاوکردنەوەیە! ئه‌ویش خێسه‌یه‌كی لێكردم و تاگه‌یشتین بێده‌نگ بوو كه كرێكه‌م پێدا و گوتم سوپاس، خێسه‌كه‌ی دووباره‌ی كرده‌وه و وەڵامی نه‌دامه‌وه.