دزێكی دڵپاك و (قەشە)یەکی چاو قایم
له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی پێشودا، له سینه‌مای (خه‌ییام)ی به‌غدا، فلیمێكی سۆڤیه‌تی ئه‌وسا (روسیای ئێستا) نمایشكرا، پوخته‌ی حیكایه‌ته‌كه‌ی باسی لاوێكی دز ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدی هه‌ر دزییه‌ك ده‌یكات دواییه‌كه‌ی قازانجێكی كه‌م و پێكه‌نینێكی زۆر به ساكاری و رۆح سووكی دزه‌كه ته‌واو ده‌بێ! هه‌تا دوا دزیی كه ئۆتۆمۆبێلێكی جۆری (ڤۆلگا)ی روسیه، رێده‌كه‌وێ له‌ڕێی ده‌ڵاڵێكه‌وه مشته‌رییه‌كی بۆ په‌یدا ده‌بێ و هه‌رله‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه وه‌خت و شوێنی (ته‌سلیم و ته‌سلوم!) دیاری ده‌كرێ كه دوا مه‌شهه‌دی فلیمه‌كه‌یه! لێره‌دا موخریجی فلیم زیره‌كانه مه‌شهه‌ده‌كه‌ی وێنه‌گرتووه، له دووره‌وه له‌سه‌رگردێ دز و سه‌یاره‌كه له‌بن دارێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، دوای تۆزێ له‌دامێنی گرده‌كه سه‌یاره‌یه‌كی دی ده‌ر ده‌كه‌وێ و قه‌شه‌یه‌كی لێ داده‌به‌زێ و به‌گرده‌كه‌دا سه‌ر ده‌كه‌وێ، كه نزیك ده‌بێته‌وه، دزه‌كه به‌و هه‌یبه‌ته‌وه ده‌یبینێ ترس به‌ڕووی و حه‌رەکە‌كانیدا دیاره و ئه‌م دز و مشته‌ری پیاوی ئاینی و نوورانی! قه‌شه سه‌لامی لێ ده‌كات و ئه‌ویش به‌سه‌ر دانه‌واندنه‌وه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و دوایی قه‌شەی مشته‌ری به‌ره‌و لای سه‌یاره‌كه ده‌ڕوا و به ده‌وریدا ده‌سووڕێته‌وه و ده‌رگاكانی ده‌كاته‌وه و داینده‌خاته‌وه و دێته‌وه لای لاوی دز و ده‌ڵێ: سه‌یاره‌كه وه‌ك ئه‌وه‌یه من ئه‌مه‌وێ و ده‌ڵاكه وه‌سفی كرد، ده‌ست ده‌كات به باخه‌وڵیدا و پاره ده‌ر ده‌هێنێ و ده‌یداته ده‌ست دزه‌كه و ئه‌ویش به‌شه‌رمه‌وه لێی وه‌ر ده‌گرێ و سویچی سه‌یاره‌كه‌ی ته‌سلیم ده‌كات، قه‌شه به‌ره‌و سه‌یاره‌كه ده‌ڕوات و دزه‌كه هه‌نگاوێ دوو به‌ولاوه، له پڕ ئاوڕ ده‌داته‌وه به‌ره‌و قه‌شه و سه‌یاره‌كه ده‌ڕوات ولێ‌ی ده‌پرسێ:
بابه، راسته ئێوه گوێی له دان به گوناهنانی گوناهبار ده‌گرن و نهێنی گوناهی ده‌پارێزن و كه تۆبه ده‌كات، دۆعای بۆ ده‌كه‌ن خوا لێیان خۆشبێ؟ قه‌شه سه‌ری بۆ له‌قان و وتی: به‌ڵێ وایه، دزه‌كه جوورئه‌تی هاتەوە‌به‌رو پێی وت:
بابه ئه‌و سه‌یاره‌یه‌ی به‌تۆم فرۆشت مڵكی خۆم نییه و دزیومه! موخریجی فلیمه‌كه كامێرا ده‌باته سه‌ر رووی قه‌شه‌كه و وایپیشان ده‌دا بیرێكی قووڵی به په‌له ده‌كاته‌وه‌و دوایی ده‌ست ده‌خاته سه‌رشانی دزه‌كه و پێی ده‌ڵێ:
كوڕم هیچ خه‌فه‌ت مه‌خۆ منیش پاره‌ی سه‌یاره‌كه‌م له سندوقی پاره كۆكردنه‌وه بۆ منداڵانی هەتیوی كه‌نیسه‌كه دزیوه و خوا له گوناهی هه‌ردووكمان خۆشبێ. كامیرا دوور ده‌كه‌وێته‌وه و له دووره‌وه هه‌ردوو دز پیشان ده‌دا و سه‌یاره‌ی دزراو له‌به‌ینیاندا.