سەرۆکێکی بە توانا و جیاواز

11:25 - 2022-09-15
وتار
362 خوێندراوەتەوە

ئازا کەریم 

لە پڕۆسەی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستان ناوێک دەدرەوشێتەوە و پێگە و کاریگەرییەکانی زیاتر دەبێت و بە کەسێکی بەرز و سیاسی دەبینرێت. 
  لە بەغدا و لە هەولێر و لە سلێمانی، باوەشی کردۆتەوە بۆ سەرجەم سەرکردە سیاسییەکان و لە هەوڵی رێکخستن و تەبایی و پێشخستنی پڕۆسەی سیاسیدایە.
 توانی بە ماوەیەکی کەم پێگەیەکی گرنگ و کاریگەر دروست بکات و سەرکردە عیراقییەکان لە ماڵە گەورەکەی مام کۆبکاتەوە . 
یەکلاکەرەوەیە لە بریارداندا و پشوودرێژە لە گوێگرتندا، خەمخۆری سەرجەم سێکتەرەکانی ژیانی کۆمەڵگەیە.
کۆمەڵێک گۆرانکاری کرد لە کۆمەڵێک پۆست و نەهێشتن و کەمکردنەوەی قاچاخچێتی و داگیرکاری زەوی و زیادەرۆیی، سەرجەم فەرمانەکان هەستیار و پربایەخ بوون و کاریگەریی زۆر ئەرێنیان دروستکرد لە لای هاووڵاتیان.
 خاوەن هەڵوێستی سیاسی نیشتمانییە لە هەرێمی کوردستان و عیراق و بنەمای کارکردنیەتی، لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکانی هەرێم، لەپێناوی تەبایی ناو ماڵی کورد و رێگرتن لە ترازان و تێپەراندنی قەیرانە سیاسی و ئابووریەکان. هاوکات پێداگیری دەکات بۆ هاوسەنگی خزمەتگوزاری، بێ جیاوازی لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان. 
کۆبوونەوەی لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بۆ چەندین سەعات بێ ماندوبوون گەواهی ئەوەیە سەرۆک جیاوازترە لە سەرجەم سەرکردەکانی تری کورد.
هەڵمەتی گرتنی لە رێ لادەرانی یاسا و قۆرخکارانی موڵکی گشتی و مشەخۆران دەست پێکرد، ئەمەش بۆ گەڕانەوەی هیوا بۆ جێبەجێکردنی یاسا و بەرز راگرتنی شکۆی دەزگاکانی حکومەتی هەرێم.
لە هیچ فەرمانێک سڵ ناکاتەوە کە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی تێدابێت.
 هاوسەنگییەکی زۆر لە نێوان گوتار و کرداری دەبینرێت و پەیامەکانی جیاواز و کاریگەر و سەرنجڕاکێشن، جووڵەکانی خێران و رۆژانە چەندان کۆبوونەوە لە ناوخۆی حزب و هەرێمی کوردستان و عیراق دەکات و دەستکەوتی باشیان لێ بەرهەم هاتووە.

وتارەکانی نوسەر