ئه‌مڕۆ زۆر پێخۆشحاڵم له شاره‌كه‌ی خۆماندا، لە شاری کەرکوک به هه‌ڤاڵان و كادیرانی یه‌كێتیه‌كه‌مان شاد ده‌بینه‌وه و پێكه‌وه به‌رده‌وامی به كاره‌كانی دیداری یه‌كێتی له شاری یه‌كێتی و كوردستان ده‌ده‌ین.
دیداری یه‌كێتی كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاری لێداوه، دیدارێكه بۆ داڕشتنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوون و سیاسه‌ته‌كانمان، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی دنیابینینی ئه‌م حزبه‌یه كه له سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه بیر و بازوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی كردۆته هه‌وێنی خه‌بات و ئامانج و سه‌ركه‌وتنه‌كانی. هه‌ر بۆیه له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌ی كوردستان و عیراقدا بڕیاری نوێكردنه‌وه و بنیادنانه‌وه‌ی دیدی یه‌كێتیه‌كه‌مان به به‌شداری فراوانی ئه‌ندامان و دۆستانی یه‌كێتییه‌كه‌مان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێی كاركردنی حزبیه كه یه‌كێتی هه‌رده‌م تیایدا سه‌رمه‌شق بووه.
وه‌ك ده‌زانن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له بنه‌ڕه‌تدا پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵه رۆشنبیرێكی سیاسی گه‌له‌كه‌مان بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی واقعی پڕ نائومێكی ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌هجیری ئه‌و كاته‌ی كوردستانی دوای ساڵی١٩٧٥، ئه‌و كات سیاسه‌تمه‌داره رۆشبیره‌كانمان، به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال، به دیدێكی نوێ و سه‌رده‌میانه وه‌ڵامی كێشه‌و پرسیاره‌كانی ئه‌وسای كۆمه‌ڵگای كوردستانیان دایه‌وه، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه بوه هۆی به‌رپاكردنی شۆڕش و سه‌ره‌نجام راپه‌ڕین و گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌مان به ئازادی و رزگاربون له ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆری به‌عس.
به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی نیو سه‌ده له به‌رپاكردنی شۆڕش و هه‌وه‌ها زیاتر له ٣٠ ساڵ به‌سه‌ر به‌رپاكردنی راپه‌ڕین و ١٩ ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنی كه‌ركوك، كۆمه‌ڵگای كوردستان و كه‌ركوك گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه، له ئێستادا قۆناخی یه‌كجار نوێی سیاسی - كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بووه كه پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی نوێ و پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نوێ هه‌یه. هه‌ر قۆناخێكی سیاسی جیاوازیش پرسیاری نوێ داخوازی جیاواز دێنێته كایه‌وه، بۆیه پێویسته به‌پێی قۆناخه‌كان وه‌ڵامی یه‌كێتییانه بۆ ئه‌رك و هه‌لومه‌رج و پرسیاره نوێكان گه‌ڵاڵه بكه‌ین.
به‌م شێوه‌یه، له گۆشه‌نیگای هه‌ستكردنی قوڵمان به ئه‌ركی نوێی مێژوویی و به‌رده‌وامی یه‌كێتی، به پێویستمان زانی بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی دیدو سیاسه‌ت و وه‌ڵامی نوێی یه‌كێتییانه بۆ پرسه و كێشه نوێكان وئه‌و پرسیارانه‌ی كه رۆژانه روبه‌ڕی كادیرانمان ده‌بنه‌وه، گفتوگۆیه‌كی فراوانی هه‌ڤاڵانه ده‌سپێبكه‌ین كه تیایدا بواره جیاوازه‌كانی كۆڕی تێكۆشان و بونیادنانه‌وه‌ی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵگای ئێستای كوردستان بخه‌ینه به‌رباس و توێژینه‌وه، كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی له دیدارێكی چه‌ند رۆژی‌دا هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی دیدو سیاسه‌ت و پڕۆژه‌كانی یه‌كێتی بۆ گه‌شه‌پێدانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری كۆمه‌ڵگای كوردستان و عێڕاق ده‌ستنیشان بكه‌ین.
دیداری ئه‌مڕۆمان له كه‌ركوكی قودسی كوردستان گرنگییه‌كی تایبه‌ت و زیاتری هه‌یه، جگه له‌وه‌ی كه‌ركوك له نێو یاده‌وه‌ری مێژوویی سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێتیدا پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، بۆ رۆژگاری ئه‌مڕۆی خه‌باتی یه‌كێتیانه له كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه دابڕاوه‌كان قورسایی تایبه‌تی خۆیشی هه‌یه. پێویسته له‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كورد له كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه دابڕاوه‌كان، پیاچونه‌وه و پڕۆژه‌و سیاسه‌تی نوێی یه‌كێتیانه دابڕێژینه‌وه، گوێبیستی راوبۆچونی وگه‌نجان و ژنان و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانمان بین، بۆ شێوه‌ی ئیداره‌دان و سیاسه‌تكردنمان له‌م ناوچانه‌و په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كان و ئه‌و كێشانه‌ی كه ئێستا به‌رۆكی كۆمه‌ڵگای كوردی كه‌ركوكی له‌سه‌رجه‌م بواره كارگێڕی و سیاسی و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و خزمه‌تگوزارییه‌كان گرتوه، گرنگه یه‌كێتیانه‌و ئازایانه تیشك بخه‌ینه سه‌ر كه‌موكوڕی سیاسه‌ته‌كانمان و هه‌روه‌ها كاربكه‌ین بۆ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی یه‌كێتیانه‌و سه‌رده‌میانه كه له‌لایه‌ك سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌م شاره‌و له نێوان پێكهاته جیاجیاكان بپارێزێ، له لایه‌كی تریش جه‌خت له‌سه‌ر كوردستانیبونی بكاته‌وه و هێڵی گشتی خه‌باتی سیاسیمان له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان دیاری بكات.
به‌گشتی ئه‌م دیداره بانگه‌وازێكی هه‌ڤاڵانه و نیشتمانییانه‌یه بۆ تاوتوێكردن و خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ واقعی ئێستای یه‌كێتی، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گوتاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدانی دنیابینیه‌كه‌ی، تاكو بتوانین به دیدگایه‌كی نوێوه په‌ره به ئه‌ركی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و خاكی كوردستان بده‌ین.
له‌م چواچێوه‌یه‌دا (دیداری یه‌كێتی) ده‌یه‌وێت چه‌ندین ته‌وه‌ری جێی بایه‌خی ئێستا و ئاینده‌ی حزبه‌كه‌مان، پێداویستی و كێشه و پێشهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، ئه‌زموونی سیاسی گه‌له‌كه‌مان تاوتوێ بكات، چونكه پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگە و سه‌رده‌م له ئاستی كوردستان و ده‌ره‌وه‌شدا ئه‌م هه‌وڵ و كۆششه تازه‌یه ده‌خوازێت، یه‌كێتیش وه‌ك هه‌میشه گرنگه سه‌رقافڵه و ده‌سپێشخه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م گۆڕانكارییانه بێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ئێستادا (١٢) لیژنه‌ی تایبه‌ت به ته‌وه‌ر و پرسه سه‌ره‌كییه گرنگه‌كان دروستكراوه و له رێگەی سه‌ردان و دیدار‌و كۆبونه‌وه‌ی فراوانی شار‌و شارۆچكه‌كانەوە راو بۆچوونی هه‌ڤاڵان و دۆستانی یه‌كێتی وه‌رده‌گیرێت و كۆده‌كرێنه‌وه و رێكده‌خرێنه‌وه، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت و پلان بۆ دیداره گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی، تا هه‌ڤاڵانی به‌شدار له‌م دیداره به گیانێكی به‌رپرسانه‌ی ده‌ستنیشانكردنی كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان به‌شداری جددی و كاریگه‌ر بكه‌ن له چاره‌نووسی ئێستا و ئاینده‌ی یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مان.
به‌م شێوه‌یه ئه‌مڕۆ پاش ته‌واوبوونی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه لیژنه‌كانی دیدار ده‌ستبه‌كار ده‌بن، ئه‌مڕۆ تا رۆژی ده‌سپێكردنی دیداره گه‌وره‌كه سه‌رجه‌م ئه‌م لیژنانه ده‌توانن به‌رده‌وامی به كاره‌كانی خۆیان بده‌ن پڕۆژه و بیروراكان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان كۆبكه‌نه‌وه و رێك‌بخرێن، تا له كۆتاییدا وه‌ك ١٢ پرۆژه‌ی جیاجیای ئاماده‌كراو له دیداری مانگی ئایاردا گفتوگۆ و بڕیاری لێ بدرێت.
له كۆتایدا با هه‌موومان پێكه‌وه ئه‌م دیداره بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ ئاراسته‌كردنی ره‌خنه‌و دیدو پێشنیاره‌كانمان به ئامانجی نوێكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، بیكه‌ینه ئامرازێك بۆ نوێكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی سه‌رده‌میانه‌ی رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، ده‌رفه‌تێكی نوێی چاكسازی و پیاچونه‌وه، چونكه نوێكردنه‌وه‌و به‌هێزبونه‌وه‌ی یه‌كێتی زامنی سه‌ره‌كی پاراستن و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كانی ئێمه‌یه له كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه دابڕاوه‌كان، به هاوكاری هه‌ڤاڵان و كادیره دڵسۆزه‌كانمان ده‌توانین ئه‌م كاره پیرۆزه نیشتمانییه جێبه‌جێ بكه‌ین و گۆڕانكاری راسته‌قینه و پێویست له سیاسه‌ت و به‌رنامه و شێوه‌ی كاركردنی حزبیمان له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانی تێكۆشانی یه‌كێتی به‌دی بێنین.