گرنگى سەرژمێریی گشتیی ئەمساڵ لە مێژووى عیراق و هەرێمى کوردستاندا

12:55 - 2024-11-19
د. یوسف گۆران*
110 خوێندراوەتەوە

د. یوسف گۆران

سەرژمێریی گشتیى دانیشتوانى ئەمساڵ ڕەنگە دوای سەرژمێری ساڵى (1957) گرنگترین سەرژمێری بێت لە مێژووی عیراق و هەرێمى کوردستان لەبەر چەندین هۆکار لە گرنگترینیان:

1- دوای ئازادکردنی عیراق و نەمانی دیکتاتۆرییەت و تەعریبی فەرمی گرنگە ئاماری وڵات بۆ مەبەستی گەشەسەندنی بەردەوام بەکار بێنین.
2- لە دەستووری عیراق لە ساڵی (2005) سەرژمێری لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمى کوردستان پێویستە دوای ئاساییکردنەوەو گێڕانەوی پێکهاتە جیاوازەکان بۆ زێدی باو و باپیرانی خۆیان ئەنجام بدرێت، ئەم پرۆسەیە دوای (19) ساڵ لە دەرچونى دەستوورى عیراق هێشتا کارێکی کەمی لەسەر کراوەو تەواو نەبووە.

3- بەپێچەوانەوە ئەوەی لە دەستووردا هاتوە لە ئێستا خەڵکانێکی زۆر لە پارێزگا جیاجیاکان نیشتەجێی کەرکوک کراون، لەوەش ترسناکتر لە دواهەمین هەمواری یاسای هەڵبژاردندا مانەوەی بەشێک زۆری ئەم هاوردە نوێیانە بەیاسایی کراون و مەترسی لەسەر خەڵکی رەسەنی شارەکەی دروستکردوە.

4- ئەو یاسایە بەحەزی کورد بێت یان نا گۆڕانکاری لە دیموگرافیای دەنگدەری خەڵکی رەسەنی کەرکوک و ئاسەوارە خراپەکانی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدی دەکرێت.

5- پێکهاتەی کورد و تورکمان لە دۆخێکی  هەستیاردان، پێویستە هەموو کوردە رەسەنەکانی کەرکوک بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانی تر تاکو لەوە زیاتر باڵانسی دیموگرافی لەو ناوچانە تێک نەچێت و هەوڵی جیدیش لە ئایندە بۆ چارەسەری کێشەی ناوچە دابڕاوەکان بدرێت.

خەباتی ئەمجارەمان خەباتی مەدەنی و کۆمەڵگاییە، بۆ ئاسودەکردنی ویژدانی مێژوویمانە بەرامبەر بە شەهیدەکانمان و گۆڕ و یادەوەریی باب و باپیرانمان.

وتارەکانی نوسەر