له‌رۆژی جیهانی سه‌لامه‌تیی رۆژنامه‌نووساندا، هیوای سه‌لامه‌تی بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌خوازم و دا‌واشیان لێده‌کەم، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان بپارێزن و پابه‌ندی پره‌نسیپ و رێنماییه‌كانی خۆپاراستن بن له‌كاتی كاری رۆژنامه‌نووسیدا.
بێگومان له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا كه رۆژی سه‌لامه‌تیی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ رۆژنامه‌نووسان، هیوا و ئاواتی ئه‌وه ده‌خوازین كه سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان سه‌لامه‌ت و له‌شساغ بن، سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسانی ئێمه به كوڕ‌و كچه‌وه له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به بینراو و بیستراو و خوێنراو و ئه‌لیكترۆنییه‌وه سه‌رقاڵی رووماڵكردنن، بۆیه هیوادارم كه رۆژنامه‌نووسان بتوانن خۆیان بپارێزن و سه‌لامه‌ت بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه چه‌ندین خول كراوه‌ته‌وه بۆ رۆژنامه‌نووسان، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی كه له گولـله و پارچه تۆپ و له گولـله هاوه‌ن خۆیان بپارێزن، جارێكی تر ئه‌ركی رۆژنامه‌نووسی به‌رز ده‌نرخێنم كه ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك گرنگی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌لابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه گیانی خۆی ده‌خاته سه‌رده‌ستی بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بگوازێته‌وه بۆ ئێمه و بۆ وەرگر، كارێكه ده‌توانم بڵێم ئه‌مه ئەرکێکی پڕ شكۆمه‌ندییه، كارێكی گه‌وره و پیرۆزه.
له‌م رۆژه‌دا كه رۆژی سه‌لامه‌تیی رۆژنامه‌نووسانه، هیواو ئاواتم ئه‌وه‌یه كه هه‌موو رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و جیهانیش ساغ و سه‌لامه‌ت بن و سه‌ركه‌وتووبن له كاره‌كانیاندا، هیواداریشم لووله‌ی چه‌كه‌كان چیتر بێده‌نگ بێت و جه‌سته‌ی رۆژنامه‌نووسان نه‌كەنە ئامانج و گولـله زه‌رده‌كان جه‌سته‌ی رۆژنامه‌نووسان نه‌پێکن.
كاری رۆژنامه‌نووسی كارێكی ده‌سته‌جه‌معییه، كارێك نییه تایبه‌ت بێت به حزبێك یان لایه‌نێكی دیاریكراو و ئه‌وانی تری تێدا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر بته‌وێت كاری رۆژنامه‌نووسی له وڵاتێكدا به شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌ربه‌رز و ئازاد و سه‌ركه‌وتوو بێت، كه‌واته ده‌بێت هه‌موو چین و تۆێژه‌كان و هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدا بێت، ده‌بێت هه‌موو تاقم و ده‌سته‌كانی تێدابێت، بۆیه لێره‌دا نەک هەر سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، بەڵکو هه‌ر رێكخراوێكی تر له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه بێت، كاری رۆژنامه‌نووسی له‌وه پیرۆزتر بکات و کاریشی بۆ بکات كه نەكرێت به حزبایه‌تی، كه بچووك نەكرێتەوە بۆ حزبێك یان بۆ لایه‌نێك یان بۆ تاقمێك، بۆیه رۆژنامه‌نووسی له‌هه‌ر شوێنێكدا به‌رته‌سك كرایه‌وه، ئه‌وا ئازادی له‌و شوێنه‌دا به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه، راده‌ربڕین له‌و شوێنه‌دا به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه، ده‌توانین بڵێین ئازادی تاكه‌كه‌سیش به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی میدیا چاوی میلـله‌ته، هه‌ر میلـله‌تێكیش چاوی له رابردوو و داهاتووی خۆی نه‌بێت كه‌واته چاوەکانی كوێرن كه ناتوانن میدیای پێ ببینن.
له‌مڕۆدا كه رۆژی جیهانیی سه‌لامه‌تیی رۆژنامه‌نووسییه، ئامۆژگارییه‌كانمان بۆ رۆژنامه‌نووسان لە چەند خاڵێکدا کورت دەکەینەوە:
رۆژنامه‌نووس تاكێکی دڵسۆز و خەمخۆری ناو كۆمه‌ڵگەیە، رۆژنامه‌نووسه‌كان له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕگه‌كانن، لەناو کرۆکی کارەساتە سروشتییەکانن، سەرقاڵی روماڵی شەڕی تیرۆر و تۆقاندنن، خەریکی جووڵاندنی دۆسیە گرنگ و ھەستیارەکانن، بۆیە ده‌بێت كه‌م تا زۆر ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕن بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندبن به‌و پره‌نسیپانه بن كه ستانداردی جیهانین بۆ رۆژنامه‌نووس، به له‌به‌ركردنی گولـله نه‌بڕ و خوده‌ی ئاسنین و فریاگوزاریی خێرا‌و ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه پێویستن، هیواداریشم كه‌م تا زۆر رۆژنامه‌نووسان خۆیان نه‌کەنە ئامانجێكی ئاسان كه گولـله‌ی دوژمن زه‌فه‌ریان پێبه‌رێت و تا ئەوپەڕی ھۆشمەندیی و خۆپارێزیی خۆیان بپارێزن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه سه‌رقاڵی روماڵكردنی رووداو و هه‌واڵه‌كان ده‌بن، بتوانن خۆشیان بپارێزن، تا خۆیان نەبن بە هەواڵ «مەبەستم لە شەھید بوون و کوژران و مردنیانە لە سەروبەندی رووماڵەکاندا» چونكه ئەو رووداوێك ده‌گوازێته‌وه با خۆی نه‌بێت به رووداو، له‌و حاڵه‌ته‌شدا ناتوانێت رووداوه‌كان رووماڵ بكات و لە بەدیهێنانی ئەرکەکەیدا سەرکەوتوو نابێت.
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی سه‌لامه‌تیی رۆژنامه‌نووسانەوە هیوادارم سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان ئه‌و خولانه‌ی كه بینیویانه، ئه‌و پره‌نسیپ و رێنماییانه‌ی كه له ئێمه‌یان وه‌رگرتووه و ئه‌وانه‌شی كه خۆیان شاره‌زاییان پەیدا کردووە، پەیڕەو بکەن، چونكه گۆڕەپانی کاری میدیا وەک به‌ره‌ی جه‌نگ وایە، لە جەنگیشدا سڵ له رۆژنامه‌نووسان ناكرێتەوە، بۆیه پێویسته رۆژنامه‌نووس سه‌لامه‌تی خۆی له سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه بێت و گیان و رۆحی خۆی بپارێزێت.
جارێکی تر هەموان سەلامەت بن گیانی میدیاکاران پارێزراو بێت
*سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان