دوای ئه‌وه‌ی سوریا ئه‌و هه‌موو قه‌یران و ماڵوێرانییه‌ی به‌خۆوه بینی، توركیا هاته ناو ناوانه‌وه‌و ته‌مه‌نی جه‌نگی هێنده‌یتر درێژكرده‌وه، به دوایدا ئه‌میره‌كانی جه‌نگ په‌یدا بوون، ئه‌وانیش سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕ و ماڵوێرانییه‌كانیان ده‌ستپێكرد له‌سه‌ر حسابی خه‌ونی گه‌لانی سوریا، توركیا به‌م دواییانه هێرشه‌كانی زیاتر كرد، زۆر به چڕی بۆردومانی ئاسمانی ده‌ستپێكرد، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی كوردی قبوڵ نییه، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كورد له‌سه‌ر خاكی باب و باپیرانی خۆی، واته له رۆژئاڤا بنیاتی ناوه.
توركیا هه‌موو هێزی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ له‌ناوبردنی ئیداره‌ی خۆجێیی كورد، ئه‌گه‌ر بۆی بچێته‌سه‌ر ئه‌وا رێڕه‌وی دیموكراسی له هه‌موو سوریا ده‌گۆڕێت، كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كورد په‌نا بباته به‌ر دوژمنه كۆنه‌كه‌ی خۆی كه رژێمی سوریایه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك و لانیكه‌م رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی هێشتا نه‌كه‌وتوونه‌ته ژێر ده‌ستی توركیا له گۆڕینی دیمۆگرافی و دواتر رێگرتن له‌و گۆڕینی دیمۆگرافیه‌ش كه توركیا له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی خۆیدا كردوێتی.
هه‌ڵبه‌ت قه‌یرانی سوریا كه 11 ساڵه به‌رده‌وامه، كاریگه‌ریی خراپیشی له‌سه‌ر توركیا هه‌بووه، ئێستا چ توركیا و چ سوریاش كه له رێگه‌ی بریكاره‌كانیانه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ن، تووشی قه‌یرانی كوشنده‌ی ئابووری بوون، له‌به‌ر ئه‌وه توركیا وای ده‌بینێت تاكه شتێك بۆی مابێته‌وه، سه‌پاندنی گه‌مارۆ و داگیركاریی و تێكدانی ئاسایشی سوریایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕی بردۆته ده‌ره‌وه‌ی جوگرافیای خۆی و تووشی وه‌همی سه‌ركەو‌تن بووه به‌رامبه‌ر به وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئه‌وروپاش.
توركیا و روسیا و ئێرانیش، له دوای كۆبوونه‌كانی ئاستانه‌وه ئێستا به دوای كارتێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن، هه‌رچه‌نده هه‌رسێ وڵات، هه‌ریه‌كه‌و قه‌یرانی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، به‌ڵام به دوای پلانێكی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن، كه له راستیدا نوێ نییه و هه‌مان شته دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش هاندان و پێشخستنی به‌ره‌ی نوسڕه‌یه، ئه‌و به‌ره‌یه‌ی كه چه‌ندین جار ناوی خۆی گۆڕی به‌ڵام ئاشكرایه كه هه‌ر سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یه و داعش‌یش به‌شێكه له‌م زیهنیه‌ته.
ئه‌م گۆڕانكارییه دوای ئه‌وه دێت كه گروپه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به توركیا له ناوچه داگیركراوه‌كانی سوریا، به تایبه‌تیش له عه‌فرین ئه‌وپه‌ڕی وێرانكاریی و گه‌نده‌ڵییان بڵاوكرده‌وه، زۆر له راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ تاوانه‌كانی ئه‌و گروپانه كردووه كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی ئێمه كردوویانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بێده‌نگیی لێكردووه.
توركیا هه‌ڵبژاردنی له‌به‌رده‌مدایه و به‌ر له واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت زۆربه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا له كۆڵ خۆی بكاته‌وه و ته‌نیا به‌ره‌ی نوسره بهێڵێته‌وه، ئه‌و گروپه‌ش ئاڵای هه‌ڵكردووه و بڕیاری داوه به وه‌كاله‌ت شه‌ڕ بۆ توركیا بكات، شانبه‌شانی ئه‌و گروپه‌ش شه‌ڕو په‌لامار و هێرشه‌كانی خۆیشی به‌رده‌وامه.
ماوه‌یه‌ك ئیدلب، كه باره‌گای سه‌ره‌كی به‌ره‌ی نوسڕه بوو، بازاڕی ئاڵوگۆڕی سیاسی بوو له نێوان رژێمی ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شقدا، به‌ڵام وادیاره توركیا پێویستی به بازاڕی سیاسی دیكه‌ش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا له‌شكركێشی بكات، ئه‌م جاره‌شیان ئاڵوگۆڕه‌كه له نێوان دیمه‌شق ئه‌نقه‌ره‌دا نییه، به‌ڵكو ره‌زامه‌ندیی ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیشی له‌سه‌ره.
و: لاپەڕەی سیاسەت