تەقە و قاقا: (18)

بە چەند ساڵی وەكو تۆم لێ دێت!

10:47 - 2023-02-08
رەهبەر سەید برایم
344 خوێندراوەتەوە

سیروان سەیفەدین حەمەخان ناسراو بە (سیراون غەفوری) خەڵكی كۆیە، بە تەمەنی هەرزەكاری كەوتە سوید لەوێ كاری وەرگێڕانی دەكرد، بەڕێكەوت ساڵی 1986 (مەلا رەسوڵی پێشنماز) تێكۆشەر و سیاسەتمەداری دیاری رۆژهەڵاتی كوردستان بەپەنابەری كەوتە (سوید) سیروانیش وەرگێڕ (مترجم) سیروان غەفوری گەنج و تازە پێگەیشتوو لە ژێر كاریگەری رۆژئاوا و ئەوروپا گوارەی لە گوێ بوو، سەرچۆكی دڕاو كاوبۆی لەبەربووە، ملوانكەی لە مل و كراسێكی گوڵگوڵی لەبەر بووە، سماعەی لە گوێ بووە، بە لەنجەولار دەڵێ: كێ مەلا رەسوڵی پێشنمازە! مەلا رەسوڵ ئەو دیمەنە سەیر و عەنتیكەیە دەبینێ، لە پێشمەرگایەتی و لە شاخ و داخی كوردستان هاتووە، تازە گەیشتۆتە كامپ و بۆ ئەنتەرڤیو قسەكان وەردەگێڕێتە سەر زمانی سویدی، مەلا رەسوڵی پێشنماز پێی سەیرە كوردە، پاش گفتوگۆكردن لەگەڵ دادوەری سوید، دوایی روو لە سیروان دەكات بەو تەمەنەوە، دەڵێ: ئەرێ كاك سیروان بەچەند ساڵی دی وەكو تۆم لێ دێت!

عەجەم
لە كۆتایی كۆماری كوردستان لە مهاباد گڕ و جۆشی كوردایەتی هەرمابوو، منداڵانی كورد فێردەكران بە هوتاف و سروودی شۆڕشگێرانە، فرچك دەدران هەروەك:
(ئەگەر مەردی، كوڕی كوردی) لە ئاساری عەجەم هەڵدە، لە پێچكە و بارەگا هی تەختی جەم هەڵدە.

دەری كەن یان تێری بكەن
پێشمەرگەیەك لەناو حزبی دیموكرات زۆر قەڵەو و زۆرخۆر بوو تێری نەدەخوارد، گلەیی و گازەندە دەكاتن لەلای (مەلا حەسەنی رستگار) ئەویش ناچاربوو نامەیەك بنووسێت، نوسیبووی: ئاشپەزخانە یان دەری كەن یان تێری كەن!.

وتارەکانی نوسەر