سۆسیال میدیا بەدیوەکەی تردا

10:10 - 2023-02-27
بێستون عەلی
270 خوێندراوەتەوە

بەرفراوانبوونی تۆڕەکانی ئینتەرنێت بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە و ئاڵوگۆڕی زانیاری و بچووک کردنەوەی جیهان لە موبایلێکدا پێشخستنی کۆمەڵگەیە، بەڵام هەر خزمەتگوزارییەکی نوێ بێتە ناو کۆمەڵگەکان، لایەنی باش و خراپی هەیە، بەتایبەتی لە کۆمەڵگە فرە کەلتورەکاندا.
بە دروستبوونی چەند سەکۆیەکی کۆمەڵایەتی نوێ و ئەپڵیکەیشنی جۆراو جۆر، سۆشیال میدیا ‌رۆڵی کاریگەر تری وەرگرت، بەڵام لەناو کۆمەڵگەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەموو ئەو جیاوازیانە رۆڵ دەگێڕێت.

بەهۆی نەبوونی چاودێری و یاسایەکی بەهێز، سۆشیال میدیا بۆتە سەرئێشە و کێشە بۆ کۆمەڵگەی کوردی، چونکە کۆمەڵێک پەیجی فەیک هەن کە کەس نازانێت سیاسەت و بنەما رۆژنامەوانییەکانیان کێن و چین؟

بەهۆی نەبوونی چاودێری و یاسایەکی بەهێز، سۆشیال میدیا بۆتە سەر ئێشە و کێشە بۆ کۆمەڵگەی کوردی، چونکە کۆمەڵێک پەیجی فەیک هەن کە کەس نازانێت سیاسەت و بنەما رۆژنامەوانییەکانیان 
کێن و چین؟.
بەبێ گوێدان بە هەستی تاکی کورد، هەواڵی بێبنەما و ڤیدیۆ و قسەی نەشیاو لە فیسبوک و تیکتۆک و ئینستەگرام بڵاودەکەنەوە، لەبەرامبەر ئەو هەڵمەتە نابەرپرسانە لێپرسینەوەشیان لەگەڵ ناکرێت، ئەمەش بۆتە هۆی شێواندنی دەروونیی تاک، بوونەتە جۆرێک لە گرفت و نەخۆشی کۆمەڵایەتی بۆ بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە.  کاریگەریی لەسەر دید و تێڕوانینی هاووڵاتییان و بەکارهێنەران دەبێت، شێوازی بیرکردنەوەی خەڵک دەشێوێنن و وادەکەن بەردەوام لە گومان و نائارامیدا بژین. 
لەگەڵ ئەو کاریگەرییە نێگەتیڤیانەدا دەیان کەس بۆتە قوربانیی خراپ بەکارهێنان و پێشێلکردنی یاساکانی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. 
چەندین رووداو   لەژێر کاریگەریی ئەو هەواڵ و بابەتە فەیکانە روویانداوە، چەندین خێزان هەڵوەشاونەتەوە و چەندین کارەکتەری سیاسی و بوارەکانی تر بەبێ هۆکار ناشیرین دەکرێن.
ئەمانە بەپێی یاسای  خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان تاوانە و سزای هەیە. 
بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان و عیراق  بەهۆی لاوازی و رێکنەخستن و نەبوونی چاودێری ورد و رێکخراو، بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەتایبەتی چەند پەیجێکی فەیک بوونەتە گرفتێک.
کاتی رێکخستن و چاودێریکردنی ورد هاتووە، چونکە بە راستی هەندێک لەو پەیج و سەکۆیانە سەرچاوەی تاوان و کێشەی کۆمەڵایەتی و هۆی دڵەڕاوکێی خەڵکن و بە رادەیەک ئاست نزم و بازاڕین، مرۆڤ لە رووی نایەت سەیریان بکات، لەبەرئەوە لابردنیان و هەندێکیش چاودێریکردن و رێکخستنەوەیان بۆتە پێویستییەکی واقعی.
لاوازیی حکومەت و دامودەزگاکانی      لەبەرامبەر ئەو پەیج و سەکۆ کۆمەڵایەتیانە، رێژەی تاوان و بە لاڕێدا بردنی گەنجانی زیاتر کردووە، بەشێوەیەکی گشتی بەهۆی ئەو هەواڵە بێبنەمایانەوە، تاکەکان تووشی ڕەشبینی و بەدگومانی بوون لەبەرامبەر پێشهاتەکان.
چارەسەرکردنی بە چالاکترکردنی یاساکە و چاودێری و دانانی رێنمایی و بڕیار بەشێوەی جوان و هاوتەریب بە ئازادی و بنەما رۆژنامەوانییەکان لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییە مەدەنییەکان، دۆخەکە 
باشتر دەکات. 

وتارەکانی نوسەر