کاریگەریی هەڵبژاردن لەسەر دۆخی خەڵک

11:17 - 2024-07-23
بێستون عەلی
127 خوێندراوەتەوە

لەزانستی سیاسیدا، لە زمانی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا، هەموو گوشارێک کە رەوشی ژیانی خەڵک تێکبدات، مەترسییە و دۆخەکە تێکدەچێت و کۆمەڵگە لە نائارامیدا دەژی.
لە هەرێمی کوردستان، حکومڕانیی و بەڕێوەبردن، لە دیدگایەکی کەم مەودادا بەلایەنیکەمەوە بەشێک لەو پانتاییە دیمۆگرافیایەی چوارچێوەی حکومڕانیی پەراوێز و نادیدە دەگیرێن، کە لەم خاڵی پەراوێز خستنەوە مەترسی و گوشارەکان دەبنە قەیران. 

 

هەڵبژاردن زەرورەتێکی واقعییە و دواکەوتن لەو وادەیە، دۆخی هەرێمی کوردستان لەوەی ئێستا خراپتر دەکات

قەیرانی سیاسی و بۆشایی بەڕێوەبردن لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم، ئەجێندا سیاسییەکەی خەڵکی هەرێمی کوردستانیان بەرەو کەناری جیاواز بردووە و چارەنووسی خەڵک و خاکی نادیار کردووە.
بۆ هەر وڵاتێک، هەڵبژاردن نوێکردنەوەی هەیکەلی حکومڕانییە، ئەگەر ئەمە دوابخرێت یان نەکرێت لەژێر هەر بیانوویەکدا، ئەوا لای خەڵک حکومەتەکە رووی ناشیرین دەبێت، بەتایبەتی ئەگەر ئەو ماوەی حکومڕانییە خەڵک تووشی کێشە و قەیران بووبێت. 
لەم هەرێمەی ئێمە ئەگەر لەکاتی دیاریکراو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکرێت، بێگومان زۆرێک لە دەستکەوتەکانمان لە دەست دەدەین کە بە خوێن پێیگەیشتوین و شانازییان پێوە دەکەین.
 هەڵبژاردن زەرورەتێکی واقعییە و دواکەوتن لەو وادەیە دۆخی هەرێمی کوردستان لەوەی ئێستا نا خراپتر دەکات.
پێویستە تەواوی حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، کۆک و یەکدەنگ بن، پێداگری بکەن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا، چونکە ئەگەر هەموو لەم قۆناغە یەکدەنگ نەبن بەرامبەر هەندێک پیلانی ناوخۆیی و دەرەکی، ئەوا بێگومان، بەغداش گوشارەکانی زیاتر دەکات. 
دۆخی مووچەخۆر خراپتر دەبێت و دەستکەوتی زیاتر لەدەست دەدەین، ئەو کات ئەو حزب و لایەنە کە کەمتەرخە، وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچێ و دەبێ خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان باجەکەی بدەن.

وتارەکانی نوسەر