98
دوو رۆژه پرسه‌كه‌ی فه‌قێ باقی جمه‌ی دێ. له‌ناو مزگه‌وته گه‌وره‌كه‌دا بۆن و به‌رامه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه وه‌ها ئاوێته ده‌بێت، فریای خۆت نه‌كه‌ویت ده‌خنكێیت. به‌رده‌وام پۆل پۆل خه‌ڵك دێن و ده‌ڕۆن، زۆربه‌یان شوێن نییه لێی دانیشن، هه‌روا به‌سه‌رپێوه وێرد ده‌خوێنن و ده‌ڕۆن. سێ چوار مه‌لای نابینا وه‌ها به‌سۆزه‌وه هاوار ده‌كه‌ن، خه‌ریكه ده‌نگیان ده‌نووسێت. هه‌ر پێنج كوڕه‌كه‌ی هێنده ده‌ست به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، قۆڵ و بازوویان شل ده‌بێت. گه‌رچی له‌هه‌ر چوار قوڕنه‌ی ناوچه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌نكه جۆیه‌كی پاشای خواربێ، به‌هه‌ڵه‌داوان خۆی ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ست به‌سینه ده‌وه‌ستێت. كه‌چی زاواكانی گۆڕیان گومه و له هیچ شوێنێكه‌وه دیار نین.
فه‌قێ باقی په‌پووله‌یه‌كی باڵسووكه و هه‌روا هێدی هێدی به باڵ ده‌فڕێت بۆ به‌هه‌شت، ئه‌وه‌نده كه‌سێكی نانبده و میواندۆسته كه‌س نییه روو بكاته ماڵه‌كه‌ی و به‌جوانی خزمه‌ت نه‌كرێ و كه رۆیشت هه‌زاران جار نزای باشی بۆ نه‌كات. پیاوێكی باریكه‌له‌ی بچكۆڵه‌ی ریوه‌ڵه‌ی كه‌مخۆری دایمخۆری نورانی. له‌ناو كفنه‌كه‌شیدا هه‌رئه‌وه‌نده‌ی خۆیه‌تی به‌ڕاستی. هه‌شتاوپێنج ساڵ ته‌مه‌ن به‌ڕێده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی رۆژێك له رۆژان مێرووله‌یه‌ك له ئاو بكات، ئیتر چۆن یه‌كسه‌ر خه‌ڵك بۆی به‌داخ نه‌بن و خۆیانی بۆ نه‌كوژن.
چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له‌ولای مزگه‌وته‌كه‌وه، پرسه‌ی ژنانیش له‌ژێر چه‌ند خێمه‌یه‌كدا ئاپۆره‌یه‌كه نه‌بێته‌وه. كچه گه‌وره‌كه‌ی پرسه‌كه جێده‌هێڵێت، به‌پرتاو خۆی ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی كه دوو رۆژه نێژراوه. كه‌س نازانێت چی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گوێ به قسه‌ی ژنه سه‌ره‌كان نه‌دات. لای سه‌ریه‌وه داده‌نیشێت، ده‌ست ده‌خاته خۆڵه سارده‌كه‌وه، ده‌یهێنێت به روخساره چرچ و لۆچه‌كه‌یدا، فرمێسك ده‌زێته چاوه ماندووه‌كانییه‌وه:
«بابه دڵت خۆش نه‌بێت، وانه‌زانی بۆ تۆ ده‌گریم، بۆ چاره‌ڕه‌شی خۆم و دوو خوشكه داماوه‌كه‌م ده‌گریم، هانا بۆ بینایی چاوان ده‌به‌م قه‌ت لێت خۆش نه‌بێت، هه‌ر شه‌وه‌ی گۆڕێ بناسیت. دڵی هه‌موو دنیات راگرت، هی ئێمه نه‌بێت، دایكیشم به داخی ئێمه‌وه سه‌ری نایه‌وه، سی دانه ساڵ، ئێمه‌ت كرد به‌خزمه‌تكاری میوانه‌كانت، بۆئه‌وه‌ی بڵێن میواندۆست و پیاوی خوایت، هه‌تا پرچی سپیت پێهۆنینه‌وه، ئێستا خوشكه بچووكه‌كه‌شم په‌نجا ساڵی تێپه‌ڕاندووه، ته‌نانه‌ت پیاوێكی دووژنه‌ش سه‌رنجی نادات. ئه‌و هه‌موو ساڵه گیرۆده‌ی ئه‌و خه‌یاڵه وشكه بوویت كه چاره‌ی زاوات ناوێت، كه‌س نه‌یتوانی له‌و كۆته قوتارت بكات، داواكارم ئاهونزوله‌ی ئێمه بگاته ئاسمان، قه‌ت له گۆڕه‌كه‌شتدا نه‌سره‌ویت.»
وه‌كو ده‌نگی مه‌نگه‌نه قرچه قرچێك دێت، خۆڵی سه‌رگۆڕه‌كه ده‌نیشێت، جوان دیاره گۆڕه‌كه دێته‌وه یه‌ك و لاشه‌ی مردووه‌كه ده‌هاڕێت، كچه‌كه له ترس‌دا هه‌ڵده‌سێت و به‌ره‌و ماڵ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئێستا دڵی خۆشه...