بەبێ گوێدانە موزایەدەی سیاسی و هەموو ئەو پیلانانەی كە خواستی شكستپێهێنانیان هەیە بە هەوڵەكانی، ئەوە قوباد تاڵەبانی-یە كە بەو پشوودرێژییەوە و بێ ماندووبوون و بێ لەدەستدانی هیوا، خەریكی جەنگێكە دژی گەندەڵی و كەمكردنەوەی رۆتین و خزمەتكردن بە هاووڵاتیان لە رێگەی بە ئەلكترۆنیكردنی دام و دەزگاكانی حكومەتەوە، ئێستاش سەرباری ئاستەنگییەكانی بەردەمی، خاوەن بیرۆكە و جێبەجێكردنی بە ئەلكترۆنیكردنی دام و دەزگاكانی حكومەتە.
ئەو بیرۆكەیە پێماندەڵێت، كە بڵێین، خاوەنی بیرۆكە و سەرپەشتیاری جێبەجێكردنی سیستمی بایۆمەتری بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی-یە.
ئەو بیرۆكەیە پێماندەڵێت، كە بڵێین، خاوەنی بیرۆكە و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی خزمەت بۆ نەهێشتنی رۆتین و باشتر خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان هەر قوبادی مام جەلال-ە.
راستییەكی حاشاهەڵنەگرە كە بڵێین، خاوەن و ئەندازیاری هێنانی كۆمپانیایەكی بیانی بۆ شەفافییەت و وردبینی و روونكرنەوەی پڕۆسەی نەوت، هەر قوبادی مام جەلال بوو.
راستییە و ناشاردرێتەوە كە بڵێین چاكسازییەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە و نەهێشتنی ناوی دووبارە و وەهمی و چاكسازی لە وەزارەتەكانی تریش، بە پلانی قوبادی مام جەلال بوو.
راستییەكی حاشاهەڵنەگرە كە بڵێین لە هەرێمی كوردستان پێش قوباد تاڵەبانی، نە ئامار، نە داتا، لەناو حكومەت بە هیچ شێوەیەك بوونی نەبووە و تەنها قسە بووە، بەڵام ئێستا لە رێگەی سیستم و سایتی (شەفافییەت) تەواوی داهاتەكانی رۆژانەی پارێزگای سلێمانی بۆ خەڵك ئاشكرا دەكرێت.
قوباد تاڵەبانی باوەڕی بەو بنەما زانستییە سیاسییە هەیە كە دەڵێت دیپلۆماسییەت بەردەوامیپێدانی جەنگە بە رێگەیەكی دی، بەڕێگەی دیالۆگ و هێمنی و پشوودرێژیی و دوور لە موزایەدەی سیاسی و فرۆشتنەوەی دروشم و تەخوینكردنی یەكدی، 400 ملیار دینار مانگانە لە بەغداوە بۆ هەرێم و سێ مانگ لە بەغدا لەو پێناوەدا ژیا.
راستییەكی حاشا هەڵنەگرە كە بڵێین، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، هاوكاریكردن و پشتوانیكردنیان، هەر بە هەوڵی قوبادی مام جەلال بووە.
ئێستاش شكستپێهێنانی دووبارە دروستكردنەوەی دوو ئیدارەیی لە هەرێم و ئارامكردنەوەی دۆخی ناوخۆی كوردستان، هەر بە حیكمەت و سەبری قوباد تاڵەبانی بوو، ئەگەرنا هەر زوو دەبوینەوە دوو ئیدارەیی.
ئێستاش سیستمی (یەكپەنجەرە) بە هەوڵ و بیرۆكە و جێبەجێكردنی قوباد تاڵەبانی كە كراوەتەوە، دەبێتە خزمەتكار بۆ هاووڵاتی، بە كورتی و بە پوختی بە ئەلكترۆنیكردنی دەزگاكانی حكومەت لە رابردوودا، قوباد تاڵەبانی كردوویەتی و ئەوەشی كە لە داهاتوودا جێبەجێ دەكرێت، هەر قوباد تاڵەبانی-یە، بۆیە یەكپەنجەرەی خزمەتگوزاری و یەك قوباد تاڵەبانی بۆ كوردستان.